Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنە لە ئێران دەگرێت بەهۆی جێبەجێکردنی سزای مەرگ بەسەر 20 کەسدا


کاربەدەستێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕەخنە لە ئێران دەگرێت بەهۆی ئیعدام کردنی 20 کەس لەم هەفتەیەدا.

زاید ڕائید ئەلحوسەین لە بەیاننامەکەی ڕۆژی هەینی کۆمسیۆنی باڵا بۆ مافەکانی مرۆڤدا ڕایگەیاندووە " مشتومڕی ڕژد هەیە لەسەر ڕەوایی دادگایی کردنەکان، ڕێزگرتن لە پرۆسەی جێبەجێ کردنی و مافەکانی تری ئەو کەسانەی کە تاوانبار کراون، بەر لە جێبەجێکردنی سزاکان بەسەریاندا.

لە ڕۆژی سێشەممە سیستەمی دادوەری ئێران ڕایگەیاند ئەو کەسانەی کە سزاکانیان بەسەردا جێبەجێ کراوە بریتین کوردی توندڕەوی ئیسلامی کە تاوانبار کراون بە دزینی چەک، کوشتنی کەانی سڤیل و پلاندانان بۆ تەقینەوە.

زاید گوتیشی بە پێی ڕاپۆرتەکان زۆربەی ئەوانەی لە سێدارە دراون کوردن و سوننەن. جەنگاوەرە کوردەکان لەم چەند هەفتەیەی دواییدا شەڕەکانیان دژ بە هێزەکانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە زیاد کردووە.

XS
SM
MD
LG