Accessibility links

تورکیا فەرمانی دەستگیر کردنی فەتحوڵا گولەن دەردەکات


بینالی یڵدرم سەرەک وەزیری تورکیا سەردانی سەرکردایەتی هێزی لەشکریی وڵاتەکەی کرد و لەگەڵ سەرکردەی ستونە لەشکرییەکانی تورکیادا کۆبۆوە.

سەرکردە لەشکرییەکان سوپاسی خۆیان دەربڕی بۆ ئەم سەردانە کە پاش کەمتر لە مانگێکە لە هەوڵە سەرنەگرتووەکەی بۆ کودەتا درا.

ڕۆژی پێنجشەممە دادگایەکی وڵاتەکە فرمانێکی فەرمیانەی دەستگیرکردنی فەتحوڵا گولەنی دەرکردووە بە تاوانی فرمان دان بۆ کودەتاکەی پازدەی مانگی حەوت.

گولەن دەڵێت ئەو فرمانی دەستگیرکردنە هیچ شتێک لە ڕوانینەکانی و لە هەڵوێستەکانی ناگۆڕێت.

لەوەتای کودەتا سەرنەگرتووەکەوە لە تورکیا زیاتر لە شەست هەزار کەس لە دامەزراوە لەشکری و دادوەری و سیڤیڵیەکان دەستگیرکراون یانیش لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان ئەمەش بە نیگەرانییەوە لێی دەڕوانرێت کە سەرۆکی تورکیا ئەم ڕووداوە بۆ سەرکوتکردنی جودابیران بەکاربێنێت .

XS
SM
MD
LG