Accessibility links

کۆریای باکور بۆ یەکەمین جار مووشەک دەهاوێژێتە ئاوەکانی ژاپۆن


کۆریای باکور لە رۆژی چوارشەممە و بۆ یەکەمین جار مووشەکێکی هاوێشتە ئاوەکانی ژێر کۆنترۆڵی ژاپۆن و وڵامدانەوەیەکی توندی تۆکیۆێ لێکەوتەوە و هەر وەها زۆرتر کردنەوەی گرژیەکانیدا لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان و کۆریای باشور.

لەشکەری وڵاتە یەکگرتووەکان ووتی لە راستیدا کۆریای باکور دوو مووشەکی رودونکی بڕی مام ناوەندی یەک بە دووای یەکدا هاویشتووە، بەڵام وا دیارە یەکێکیان پێش هەڵسانی تەقیوەتەوە.

هاویشتنەکە پاش هەڕەشەی کۆریای باکور هاتووە لە کرداری فیزیکی سەبارەت بە پلانی ناردنی سیستمی دژە مووشەکی هەرە باڵای وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ کۆریای باشور و هەر چەند هەفتەیەک پێش دەستپێکردنی مانوری لەشکەری هاوبەشی وڵاتە یەکگرتووەکان و کۆریای باشور.

سەرۆک وەزیر شینزۆ ئابی بە پەیامنێرانی ووت، ئەوە هەرەشەیەکی گەورە مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەمان و ئەمە کردارێکی لە رادە بەدەرە و چاو پۆشی لێ ناکرێ.

وڵاتە یەکگرتووەکان شەرمەزاری ئەوەی کردووە کە بە پێشێلیەکی روون ناو دەبات لە بریارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش.

XS
SM
MD
LG