Accessibility links

شوان شێخ ئەحمەد: دەسەڵاتداران پێویست بوو جدیتر بن لە هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخەی کە لە ئارادایە


shwan Shekh Ahmad
shwan Shekh Ahmad

شوان شێخ ئەحمەد: دەسەڵاتداران پێویست بوو جدیتر بن لە هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخەی کە لە ئارادایە

هەر وەکو باس دەکرێت هەرێمی کوردستان لە بنی پیەوە تا تەوقی سەری نووقمە لە جۆرەها کێشە و گیروگرفت. ئاخۆ ئەوانەی لەسەر دەسەڵاتن و ئەم هەرێمە بەرێوە دەبەن تاچەند بەرپرسیارانە لەگەڵ بارودۆخەکەدا هەڵس و کەوت دەکەن و سەودای لەگەڵ دەکەن؟

شوان شێخ ئەحمەد ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەو قەیرانە سیاسیە، دارایی، شەری داعش، خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەلاکان، ئەو ئاوارە زۆرانەی کە روویان کردوەتە هەرێمەکە و کۆمەڵێک شت کە لە هەرێمەکەدا هەیە کاریگەریەکی زۆر و بارگرانیەکی درووستکردووە، هەر لەبەر ئەوە، ئەوە بەرپرسیاریەتیەکە کە دەکەوێتە سەر شانی هەموو لایەکی ئێمە، وە ئەوانەی لەسەر دەسەڵاتن و دەسەڵاتدارن پێویست بەوەی دەکرد کە زیاتر و جدیتر ئەو هەنگاوانەی بنرێت کە لە دەسەڵاتیاندایە بۆ ئەوەی بتوانن ئەو بارودۆخەی کە لە ئارادایە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە".

کاک شوان هەر وەها دەڵێت" لەوانەیە هەندێ لایەنی سیاسی کاتی خۆێ کە لە ئۆپۆزسیۆندا بوون و پاشان کە هاتنە ناو دەسەڵات، زروفێکیان درووستکرد وەکو زەمانی پێشووتر کە ئۆپۆزسیۆن بوون، ئەو دەورەیان لە بیرکرد کە پۆستە سیاسی و پۆستە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتیان هەبوو، کە بەداخەوە لە باتی ئەوەی چارەسەری کێشەکان بن لە هەوڵی درووستکردنی قەیرانیەکانیان دا، کە لە دەرئەنجام ئەو بارودۆخەی ئەمرۆ لێ هاتە دی".

کاک شوان دەشڵێت" بەداخەوە بزوتنەوەی گۆڕان هەر لە سەرەتاوە لە بەڵێنەکەی خۆیان، لە رێکەوتنامە سیاسیەکەی خۆشیان پەشێمان بونەوە وە سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکێکی بێ لایەن نەبوو، لایەن بوو لە درووستکردنی قەیران و کێشە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:07 0:00

XS
SM
MD
LG