Accessibility links

ئاسۆ کەریم: ڕەنگە مەترسی ئەوەش هەبێت کە ئایا بەشداری پێشمەرگە لە پاش ئازادکردنی موسڵ چیی لێدەکەوێتەوە

  • Balen Salih

ئاسۆ کەریم

ئاسۆ کەریم

باس و خواسەکان لەسەر ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شاری موسڵ زۆرن و سەرکردە سیاسییەکان و لەشکرییەکانیش دەڵێن کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ شکستێکی گەورە دەبێت بۆ دەوڵەتی ئیسلامی.

بەڵام ئەگەری قوڵبوونەوەی قەیرانی ئاینزاییشیان نەشاردۆتەوە بە تایبەتی ئەگەر هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵدا بکەن.

ئاسۆ کەریم، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت تەواوی ئەم ڕەوشە پەیوەندی بە پرۆسەی سیاسی عێراقەوە هەیە و ئێستا ئەم پرۆسەیە دووچاری ئیفلیجی بووە و هیندەی ئەوەی پەیوەندیشی بە قەیرانی ئاینزایی وڵاتەکەوە هەیە وەک دەڵێت لەو بڕوایەدا نییە لە پاش ئازادکردنی شاری موسڵیش ئەم ئاڵۆزییە ئاینزاییە بڕەوێتەوە ئەگەر لەبەر هیچ نەبێت لە بەر ئەوەی کە لەم ساڵانەی ڕابردوودا ئەم قەیرانە ڕەهەندی هەرێمیشی وەرگرتووە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئاسۆ کەریم ئاماژەش بەوە دەکات بەپێی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی نێوان وەزرەتی بەرگری ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بە جۆرێک لە جۆرەکان هێزی پیشمەرگە بەشدار دەبێت لە شەڕی ئازادکردنی موسڵدا و دەشڵیت تا ئێستا رایەکی ئەوتۆ بڵاونەبۆتەوە کە نابێت هێزی پێشمەرگە بەشداربێت لە ئازادکردنەوەی موسڵدا وەک ئەوەی داوا دەکرێت کە حەشدی شەعبی بەشدار نەبن .

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG