Accessibility links

زیاتر لە 10 ملیۆن عێراقی پێویستیان بە خزمەتگوزاری هەیە


کۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی هۆشداریی ئەوە دەدات کە پێدەچێت پتر لە 10 ملیۆن کەس بەناچاری ئاوارەبن لەماڵ و حاڵی خۆیان بەهۆی چڕبوونەوەی شەڕەکانی ئەم چەند هەفتەو چەند مانگەی دوایی لەناوچە جیاجیاکانی وڵاتدا، لیسا شلاین لە بنکەی سەرەکی خاچی سوری نێودەوڵەتییەوە لە جنێڤ ئەم ڕاپۆرتەی بۆ دەنگی ئەمریکا ئامادە کردووە.

ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن لە خەڵک پێویستیان بە خزمەتگوزاریی هەیە لە عێراق، هاوکات ئەو سێ ملێۆنەش دەگرێتەوە کە بوونەتە ئاوارەی ناوخۆ. کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سور هۆشداری دەدات کە ئەو ژمارەیەی ئاوارەکانی ناوخۆ پێدەچێت زۆر زیاد بکات ئەگەر ئاستی چاويڕوانکراوی زەبروزەنگ بەرزتر بێتەوە.

ئاژانسەکانی فریاگوزاری واخۆیان ئامادەدەکەن بۆ شەڕی موسڵ کە دووەمین شاری گەورەی عێراقە کە بەرپابوونی لەئان و ساتدایە. بە درێژایی ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق خۆی ئامادەکردووە بۆ رزگارکردنەوەی موسڵ لەدەستی داعش.

بەڕیوبەری هەرێمیی رۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاست رۆبێرت ماردینی دەڵێت ئۆپراسیۆنێکی سەربازی گەورە لەناو موسڵدا دەبێتە سەختییەکی گەورە بۆ ئاژانسەکانی فریاگوزارییە مرۆییەکان.

"گەورەیی قەوارەی پێویستییەکان زیاتر بەرزدەبنەوە لەدەرئەنجامدا و زیاتر لە یارمەتی دارایی پێویستە. پێویستە رێکخراوەکەو خەڵکیش لە گۆڕاپابنەکەدا بوونیان هەبێت و ئامادەگیان هەبێت بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ئەو مەترسیانەی کە چاوەڕواندەکرێت بۆ ئەو خەڵکانەی کە پێویستیان بە یارمەتییە....لەئێستادا ئەوڕۆکە یەک لەسەر دەی دانیشتوانی عێراق ئاوارەن، هەموو رۆژێک سەدان خێزان بەردەوام لە ئاوارەبووندان و پێویستیان بە شوێنی پارێزراو و پاراستن و فریاگوزارییە".

ماردینی تازە بە تازە بۆ ئەرکێک گەڕابۆوە بۆ عێراق و سەردانی کەمپی ئاورەکانی خالیدییەی کردبوو، کە بووە بە ماڵی ئەو خەڵکەی کە لە فەلوجەوە ئاوارەبوون. ئەو؛ ئەو زەحمەتییەی خەڵک باسدەکات کە لە ژیانی رۆژانەیاندا دووچاری دەبنەوە.

"لەم چەند مانگ و ساڵەی پێشوودا لە زوربەی ناوچەکاندا کاڵا پێویستەکان کەمبونەتەوەو گران بوون و بژێوی ژیان و ژێرخانی بنەڕەتی داروخاون. مناڵەکانیش ماوەیەکی زۆرە بێبەش بوون لەقوتابخانە و خوێندن. ئەو مناڵانەی کە من لە کەمپی خالیدییە چاوم پێانکەوت وابۆ 3 ساڵ دەچێت نەچوون بۆ قوتبخانە "

ماردینی دەڵێت خەڵک ناتوانێت بە ئازادانە لەو ناوچانە بگەڕێن بەهۆی باردۆخی ئاسایشیی و بارگرژی ناوچەکەوە. هەروەها دەڵێت ئەمە وایکردووە تواناکانی مامەڵکردنیان کەمبێتەوە و وایانلێبکات زیاتر پشتببەستن بە فریاگوزارییە مرۆییەکان.

خاچی سوری نێودەوڵەتی بانگەشەی سەرەتایی بۆ دابینکردنی 17 ملیۆن دۆلارە دەکات بۆ دەستپێکردن لەو گەشەسەندنانەی کە لەو ئۆپراسیۆنە گەورەیە دەکەوێتەوە. ئەو بڕە پارەیە بۆ دابینکردنی ئاو و خواردن و پێداویستی تەندروستی و پێداویستییە هەنوکەییەکانی دیکەیە بۆ خەڵکانێک کە لە نێوەندی شەڕەکاندا گیردەخۆن.

دەقی ڕاپۆرتەکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:17 0:00

XS
SM
MD
LG