Accessibility links

مەم بورهان قانع: دەسەڵات وە یاخود هێزە سیاسیەکان بە جۆرێک کبریا ێ رۆژنامەنووسان پێشل ئەکەن

  • Jani Diylan

Mam Burhan Qanie

Mam Burhan Qanie

مەم بورهان قانع: دەسەڵات وە یاخود هێزە سیاسیەکان بە جۆرێک کبریا ێ رۆژنامەنووسان پێشل ئەکەن

رۆژنامەوانی وە یاخود کارکردن لە دەزگاکانی میدیا و راگەیاندندا کارێکی وا ئاسان نییە ئەگەر بێت سنوورەکان وا تەسک بکرێنەوە و ئازادی بیرورا دەربڕین سنووردار بکرێت. کەسانێک وا بیر دەکەنەوە میدیاکار لە هەرێمی کوردستان ئەو بۆنەوەرەیە کە بە بەردەوام (کبریاء) ی وە یاخود شکۆێ یان شانازی بە خۆبوونیەوە دەشکێنرێت.

مەم بورهان قانع سەرۆکی رێکخراوەی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیمۆکراسی و میدیا لە هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی بۆ رێکخراوەی نووسەرانی بێسنووری خۆرهەڵاتی ناوەراست لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بەداخەوە بە بەردەوام لە هەرێمی کوردستان کبرییای(شکوە) رۆژنامەنووسانی هاوو پێشەم پێشێل دەکرێت، لە ناو دامەزراوە میداییەکاندا پێشێل دەکرێت و هەندێ جار لەدەرەوەی ئیرادەی ناو دامەزراوە میدیاییەکاندا ئەمانە پێشێل ئەکرێ".

کاک مەم هەر وەها دەڵێت" تەماشا دەکێت هێزێکی سیاسی وە یاخود هێزە سیاسیەکان یاخود دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەک لە شێوەکان کبریای رۆژنامەنووس پێشێل ئەکا، کاتێک رێگری لە زانیاری بلاوکردنەوەی تۆ بکرێت، کاتێک رەخنەکانت بە هێند وەرناگێرێت وە رۆڵی خۆێ نابینێت، لە کاتێکدا لە سیستمە دیمۆکراتیەکاندا ئەگەر میدیا ببێتە دەسەڵاتی چوارەم، ئەمانە هەموو فەراهم کراوە، دەبینیت ئەمە جۆرێکە لە لێدانی پێگەی رۆژنامەنووس وە جۆرێک لە لێدانی نا راستەوخۆێ کبریای رۆژنامەنووس".

کاک مەم دەشڵێت" لە هەندێ جار میدیاکاران خۆشیان هۆکار بوون بۆ ئەوەی کبریای کاری رۆژنامەنووسی خۆیان پێشێل بکەن بە دابەزین لەو کبریایەی خۆیان بە ئەنجامدانی هەندی کاری ناشایستە وە یاخود بوون بە ئامرازێک بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکی هێزە سیاسی و کارکتەرە سیاسیەکان، رۆژنامەنووس ئەگەر بزانێ لێدان لە پێناو بژێوێ ژیاندا و ئامادەیە بە کبریای رۆژنامەنووسی خۆێ بدرێ، با بڕوا دوکانێکی بەقاڵی دابنێ، با بڕوا ببێتە شۆفێری تاکسی، با بڕوا ئیشێکی کە بکات لەبەر ئەوەی بە کەڵکی ئەو پێشەیە نایەت کە کاری رۆژنامەنووسی بکات".

XS
SM
MD
LG