Accessibility links

موسوڵمانان لە سەرانسەری فەرەنسا و ئیتالیا سەردانی کڵیساکان دەکەن


وەکو بەشێک لە دەربڕینی هاوسۆزی دوابەوای کوشتنە قێزەوەنەکەی قەشە فەرەنسییەکە، موسوڵمانان ڕۆژی یەکشەممە بەشدارییان لە نوێژی بە کۆمەڵی کاتۆلیکەکان کرد لە کڵێساکانی سەرانسەی فەرەنساو و ئیتالیا.

پەیامنێرێکی ئاژانسی ئەسۆشیەتد ڕادەگەیەنێت دەیان موسوڵمان لە کڵێسای گۆتیک لە ڕوین ئامادە بوون لە نزیک ئەو کڵێسایەی کە قەشە تەمەن 85 ساڵانەکە لەلایەن دوو گەنجی موسوڵمانەوە لە ڕۆژی سێ شەممە سەربڕا.

دۆمینیکۆ لێبرون قەشەی ڕۆین پاش ڕێوڕەسمی نوێژکردنەکە گوتی " ئێمە زۆر دڵخۆشین بە ئامادەبوونی هاوڕێ موسوڵمانەکانمان پێم وابێت ئەمە هەنگاوێکی زۆر بوێرانەیە کە هاتوون بۆ لامان".

ژمارەیەک لە موسوڵمانەکان لە ڕیزی پێشەوە دانیشتن بەرامبەر یەکێک لەو ڕاهیبانەی کە خەریک بوو لە ڕووداوەکەدا بە بارمتە بگیرێت، لە کڵێساکەی هامیلدا، ئەوەیش لەگەڵ هاوڕێ کاتۆلیکەکانی تریدا تەوقەی لەگەڵ موسوڵمانەکاندا دەکرد یان باوەشی پیادا دەکردن پاش نوێژەکە. لە دەرەوەی کڵێساکەش ژمارەیەک موسوڵمان کۆببونەوەو دروشمی " خۆشەویستی بۆ هەموان و ڕەق بۆ کەس" یان بەرز کردبۆوە.

XS
SM
MD
LG