Accessibility links

بەهۆی تەقەکرن لە شاری ئاستن 1 کەس دەکوژرێت و 3 کەسیش بەسەختی بریندار دەبن


بەهۆی تەقەکردنەوە لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی شاری ئاستنی تەکساس بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ژنێک کوژراو سێ کەسی تریش بریندار بوون و پۆلیس بە دوای هێرشبەرەکەدا دەگەڕێت.

بەرپرسی پۆلیسی ئاستن براین مانلی دەڵێت پۆلیس ماوەیەکی کەم پاش کاتژمێر 2 ی شەو تەلەفۆنی بۆ کراو لە تەقەکردنێک لەو ناوچە قەرەباڵغە ئاگادار کرایەوە کاتێک پۆلیس گەیشت پێنج کەس گوللەی بەرکەوتبوو.

مانلی گوتیشی گومانبارێک بە هەڕەمەکی تەقەی بەنێو خەڵکیدا کردبوو. ژنێک هەر لەوێ گیانی لە دەست دا و سێ ژنی تر دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. مانلی دەڵێت یەکێک لە بریندارەکانیش نەچووبوو بۆ نەخۆشخانە.

مانلی دەڵێت پشێوییەکی زۆر ڕوویدا خەڵکی ترسابوون هەر کەسەو بەلایەکە ڕایدەکرد.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس دەڵێت هەتا ئێستا گومانبارەکە دەستگیر نەکراوە و ئەوەشی ڕەت نەکردەوە کە ڕەنگە یەکێک لە بریندارەکان تەقەکەی کردبێت و دەڵێت دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوەکان و وتووێژ لەگەڵ گەواهدارەکاندا دەکەن.

XS
SM
MD
LG