Accessibility links

چەند دادگایەکی ئەمەریکا کۆتوبەند لەسەر دەنگدان هەڵدەگرن


دادگاکان له‌ سێ ولایەتی ئه‌مه‌ریک، کارولینای باکوور، ویسکانسن و کانزاس، به‌ربه‌ستیان لە بەردەم دەنگدان هەڵگرتووە.

بریاره‌که‌ چه‌ند مانگێک پێش ئه‌وه‌ دێت که‌ له‌ 8ی مانگی 11 هەڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی به‌رێوه‌بچێت خەڵکی لە نێوان به‌ربژاری پارتی کوماری دانولد ترامپ و بەربژاری پارتی دیموکرات وه‌زیری پیشووی ده‌ره‌وه‌ هیله‌ری کلینتن هەڵدەبژێرن.

بڕیارەکانی ئەو سێ ولایەتە ڕەنگە ببێتە هۆی دەنگدانی زیاتری کەمینەکان.

یاسا بۆ به‌ربه‌ست کردنی ده‌نگدان پاش هه‌ڵبژاردنی باراک ئوبامای دیموکرات و یه‌که‌م سەرۆکی ڕەشپێست هاته‌ کایه‌وه‌.

پشتیوانانی یاسای به‌ربه‌ست کردن‌ ده‌ڵێن به‌ ئه‌و جۆره‌ ده‌توانن بەو شێوەیە ڕێگە لە فێڵ کردن لە دەنگدان بگرن. به‌ڵام گه‌لێک لێکولینه‌وه‌ ئاماژه‌ بەوە دەکەن کە فێڵ کردن له‌ ده‌نگدان له‌ ئه‌مه‌ریکادا شتێکی زۆر دەگمەنە.

دادوەرێک لە‌ کارولینای باکوور ڕایگەیاند ئه‌و ولایەتە پێشتر قانوونێکی پەسەند کردبوو که‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌فریکی ئه‌مه‌ریکی کردبووه‌ ئامانج و گوتی ئێمە‌ ناتوانین ئه‌و به‌ڵگه‌ی ئیستا له‌ به‌رچاو نه‌گرین که‌ له‌ به‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕه‌گه‌زی قانوونه‌که‌ به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی خستبوو به‌رده‌م ئه‌و که‌سانه‌ له‌ کارولینای باکووردان.

XS
SM
MD
LG