Accessibility links

هێمن سەیدی: وڵاتانی ئەوروپایی و رۆژئاوایی درەنگ هەلوێست دەگرن بەڵام کە هەڵوێستیان گرت جددین

  • Jani Diylan

Hemn Seyedi

Hemn Seyedi

هێمن سەیدی: وڵاتانی ئەوروپایی و رۆژئاوایی درەنگ هەلوێست دەگرن بەڵام کە هەڵوێستیان گرت جددین

ساڵانێکە رێکخراوەی تیرۆریستی داعش بە بێ راوەستان بەردەوامە لەسەر چالاکیەکانی، هەر لە دەوروبەری دیمەشق و حەلەبەوە بگرە تاکو خانەقین و کەرکوک. رێکخراوەیەک ئەوەندە لێ دەکوژرێ، هێشتا هەر چەکداری ماوە، ئەوەندە لە تانک و تۆپ و چەکەکانی تێک دەدرێت، هێشتا چەکی ماوە شەری پێ بکات. تانکی هەیە، زرێپۆشی هەیە، ماشینی هەیە و هێشتا گاز و بەنزینی لێ نەبڕاوە. ئاخۆ کێ وەڵامی بۆ هەیە داعش ئەو پێداویستیانە لە کوێ و چۆن دابین دەکات؟

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هەڵبەت دیارە لەو دوو ساڵەی دواییەدا داعش لە کزەدایە، بە تاێبەت لە یەک ساڵی رابوردوودا، بەڵام تەنانەت بۆ خۆیان چاوەڕوانی ئەوەیان هەبوو کە بەشێک لە جیهان بگرن نەک تەنها رۆژهەڵاتی ناڤین بەڵکو ئەو هەرێمەی لە جیهانی تیوریدا کە بۆ خۆیان دانابوو واتە بەلای کەم تەواوی جیهانی سوننی، کە واتە شتێکی سەیر نەبوو ئگەر بۆ ماوەیەک بتوانێ بمانێتەوە".

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت " داعش توانی خۆێ بخاتە ناو هاوکێشەی شەری سارد و گەرمی رۆژهەڵاتی ناڤین و لە ناکۆکیەکانی نێوان تورکیا، ئێران و عەرەبستانی سعودی کەڵک وەربگرێت".

کاک هێمن دەشڵێت" وڵاتە زلهێزەکان بەرامبەر بەو وڵاتانەی گوایە یارمەتی داعش دەدەن هەڵویستیان وەرگرتووە و ئەو بێدەنگیەیان شکاندووە و تەنانەت بە کردەوە، ئەوە پەیوەندیەکانی ئەمەریکا و سعودیە، ئەمەریکا و تورکیا وەکو خۆێ نەماوە، پەیوەندیەکانی EU و تورکیا وەکو خۆێ نەماوە، هەر وەکو لە پێشدا ووتومە ئەوە سەرەتایە، وڵاتانی ئەوروپایی و رۆژئاوایی درەنگ هەلوێست دەگرن بەڵام کە هەڵوێستیان گرت جددین".

XS
SM
MD
LG