Accessibility links

بەهۆی شەڕی نێوان هێزی تورکیا و سەرهەڵداوە کوردەکان 43 کەس لە هەکاری دەکوژرێن


کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن لە شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەت و سەرهەڵداوە کوردەکان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە هەشت سەربازی تورک و 35 چەکداری کورد کوژراون.

ئۆفیسی سەرۆکی ستونی لەشکری تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هەشت سەرباز لە پێکدادانەکاندا لەگەڵ چەکدارە کوردەکان ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە خاڵێکی پشکنینی ناوچەی هەکاری کوژران و لەشکر دەڵێت لە ئەنجامی هێرشی بەرپەرچدانەوە بۆ سەریان هەشت کورد کوژران.

لەلایەکی ترەوە ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆی تورکیا ڕادەگەیەنێت 27 چەکداری پەکەکە لە هەمان پارێزگا کوژران لە کاتێکدا لەشکری تورکیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی دژ بە پەکەکە ئەنجام دا.

XS
SM
MD
LG