میدیای دەوڵەتی سوریا ڕادەگەیەنێت دەیان خێزان دەستیان کردووە بە دەرچوون لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە باکوری شاری حەلەب، پاش ئەوەی حکومەت ڕێگایەکی پارێزراوی بۆ کەسانی سیڤیل و ئەو چەکدارانەی کە دەیانەوێت دەربچن کردۆتەوە.
تەلەفیزیۆنی دەوڵەت نیشان دەدات دەیان ژن و منداڵ دەگەنە گەڕەکی سەڵاحەدین.
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا SANA دەڵێت پاشان کەسە سیڤیلەکان لەوێوە بە پاس براون بۆ پەناهگاکانی کە لەلایەن حکومەتەوە لە حەلەب بۆیان دابین کراوە.
ئاژانسی SANA دەشڵێت ژمارەیەک چەکداریش چەکەکانیان داناوەو خۆیان داوەتە دەست هێزەکانی حکومەتەوە.
سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد لێخۆشبوونی گشتی بۆ ئەو سەرهەڵداوانە ڕاگەیاندووە کە دەیانەوێت چەکەکانیان دابنێن و خۆیان بدەنە دەستەوە هەتا سێ مانگی تر.