Accessibility links

باری ئاسایشی فڕۆکەخانەی ئەمستردام بەرز دەکرێتەوە


ئاستی ئاسایشی فڕۆکەخانەی شیپڵی ئەمستردامی هۆڵەندا بەرز کرایەوە لە هەوڵێکدا کە کاربەدەستان دەڵێن پەیوەندی بە ئاستی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانیەوە هەیە. ئەم بەزرکردنەویە باری ئاسایشەش بووە بەهۆی قەرەباڵغییەکی زۆر لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلەکانی کە لەلایەن پۆلیسی لەشکرییەوە پشکێندراوەن گەشتیارەکان دەگوازنەوە.

هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە فڕۆکەخانەکە هیچ دواکەوتنێکی لە گەشتە ئاسمانییەکاندا ڕانەگەیاندووە بەڵام کاربەدەستان دەڵێن پشکنینی زیاتر دەبێت و باری ئاسایش توندتر دەکرێت.

ڕۆژی شەممە قەرەباڵغترین ڕۆژە ب فڕۆکەخانەکە لە کاتێکدا زۆربەی خەڵکی دەست بە پشوی هاوینیان دەکەن و شاندی ئۆلۆمپیادی هۆڵەندی بڕیارە ئەمڕۆ شەممە بڕۆن بۆ ڕیۆ دەی ژینێرۆ بۆ ئۆلۆمپیادی هاوینی 2016.

XS
SM
MD
LG