Accessibility links

ژینگه‌ی کوردستانی ئێران له ناو ئاوردا؛ هۆکاره‌کان و ڕێگه‌چاره‌کان


ئاور

ئاور

له ساڵانی رابردوودا ئاوری تێبه‌ر بوونی ژێنگه‌ و دارستانه‌كانی كوردستان بووه‌ به‌ به‌ دیارده‌یه‌کی‌ ترسناک و هه‌ر ساڵه‌ چه‌ندین جار ئه‌و دارستانانه‌ ئاوری تێبه‌ر ده‌بێت . خاڵى سه‌رنج راكیش له‌و كاره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ئاور گرتنی ئه‌و دارستانانه‌ ناوه‌نده‌ حكومه‌تی و به‌رپرسانی ئاور كوژاننه‌وه‌ هیچ هه‌وڵێكی به‌رچاو له‌ پێناو كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوره‌دا ناده‌ن.

به‌ پشت به‌ستن به‌و ئامارانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن ژینگه‌پارێزانی كوردستانه‌وه‌ بلاو كراوه‌ته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو دارستان و شینایی كوردستان به‌ره‌و له‌ ناوچوون ده‌روات و هیچ ئۆرگانێكی ده‌وڵه‌تی له‌ خه‌می ئه‌وكاره‌دا نییه‌

هه‌ر له‌و په‌یوه‌نده‌دا له‌ سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری مه‌ریوان چه‌ندین جار ئاور له‌و دارستانانه‌ به‌ر بووه‌ و ته‌نیا خه‌ڵكی خه‌مخۆری خۆجێیی و له وانه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان هه‌وڵیان داوه ئاگره‌‎کان بکوژینه‌وه.

وه‌ک ماڵپه‌ڕی ژینگه‌وان ڕاپورتی کردوه بۆ وێنه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی رِابردووش به‌شێك له‌ سروشتی ئاوایی نشكاش و گوندی پەرتاڵە لە کامیاران ئاگری تێبه‌دراوه.

له وتووێژ له گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌عید باخی، به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی ژێنگه‌وان باسمان له هۆکاره‌کانی ئه‌م ئاورگرتنانه له سه‌ر ژینگه‌ی کوردستان و زیانه‌کانی کردوه.

XS
SM
MD
LG