Accessibility links

نزیکەی سێ هەزار کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا دەخنکێن


ڕێکخراوی جیهانی کۆچبەران لەڕاپۆرتێکیاندا دەڵێن لەماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 3.000 پەنابەر و کۆچبەر لەکاتی پەڕینەوەیاندا لە دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە. زۆرێک لەمردنەکان بەهۆی ئەو گەشتە مەترسیدارە بووە کە لە باکوری ئەفریکاوە بەرەو ئیتالیا بەڕێکەوتوون. لیسا شلاین ڕاپۆرتێکی لە ناوەندی سەرەکی رێکخراوی جیهانی کۆچبەرانەوە لە جنێڤ بۆ دەنگی ئەمەریکای ئامادەکردووە.

بەپێی دوایەمین ئامار کە بەم دواییانە کە لە دەریای ناوڕەستەوە ڕاپۆرت کراوە ژمارەی ئەوانەی کە گیانیان لەدەستداوە هەر لە قەیرانەکانی پەنابەرانەوە کە ئەوروپای گرتبۆوە، واتە چوار ساڵ لەمەوبەر لە 2014 وە تا ئێستا گەیشتۆتە 3.000 کەس، هاوکات تەنها لەماوەی ئەمساڵدا ئەوانەی گیانیان لەدەستداوەلە مانگی 9 ی ساڵی پێشوو تا ئێستا 3000 کەسن.

دەمڕاستی ڕێکخراوی جیهانی کۆچبەران IOM جۆیڵ میڵمن دەڵێت لەناوچوونی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران بەر لە مانگی 7 ی ئەمساڵ زەنگێکی ئاگاهییە.

"هەروەها زۆر گرنگە سەرنجی ئەوە بدەین کە ژمارەی پەنابەرانی کە لەساڵی پێشووەوە گەیشتون نزیکدەبێتەوە لە 250.000 کەس ، لەکاتێکدا تا ناگەیشتە یەک ملیۆن کەس ژمارەی مردووان نەگەیشتە 3000 کەس، کەواتە 3000 بریتیە لە چارەکێکی ئەو ژمارەیە کە نیشانەی ئەوەیە کە گەشتەکەیان بە ئاودا چەند کوشندەیە.

میڵمن دەڵێت لێشاوی پەنابەران و کۆچبەران لە تورکیاوە بەرەو یۆنان تارادەیەکی زۆر بوونی نەماوە، کەواتە ئەو سەرنجی ئەوەیدا زوربەی قاچاخچیەتی دەریا و و مردووان زیاتر لە ناو خەڵکانی باشوری بیابانی ئەفریکادا روودەدەن کە گەشتێکی مەترسیدار دەکەن لە باکوری ئەفریکاوە بەرەو ئیتالیا.

ئەو بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند نزیکەی 20 کۆچبەر رۆژانە لە دەریای ناوەڕاستدا گیانلەدەست دەدەن، هەروەها وتیشی کارمەندانی رێکخراوی جیهانی پەنابەرانIOM لەگەڵ پاسەوانانی کەناراوەکانی لیبیادا لەگفتوگۆدان لەبارەی ئەو مەترسیانەی کە خەڵک لەسەروەختی گەشتیاندا بە کەشتی قاچاخچییەکان دووچاری دەبنەوە.

"پاسەوانی کەناراوەکان کەمێک بەختەوەر بوون لەوەی کە بتوانن رێگری لە گەشتەکان بکەن. ئێمە لەماوەی ئەم شەش هەفتەیەی پێشوودا لەچەند کەیسێکمان بیست کە ئەوان توانیویانە کەشتییەکان بگەڕێننەوە بۆ شوێنی خۆی. ئاماری ئەو تەرمانەی کە ئەوان لە دەریاکەدا دەریاندەهێننەوە لەئاستێکی بەرزدایە، کەواتە ئێمە هەستێکی خۆش و ناخۆشمان هەیە کە بە سەرکەوتن ناودێر دەکرێت."

رێکخراوی جیهانی کۆچبەرانIOM کاروباری گەڕانەوەی خۆبەخشانە و پرۆگرامی دووبارە ئاوێتەکردنەوە بۆ پەنابەران لە لیبیا دەبات بەڕێوە، میڵمان دەڵێت ئاژانسەکە سەرکەوتوو بووە لە سنورداشکردنەوەی ئەو هەزاران پەنابەرەی کە لەڕێی دەریادا گیریانخواردووە لە گەڕانەوەدا بۆ زێدی خۆیان بۆ باشوری بیابانی ئەفریقا.

XS
SM
MD
LG