Accessibility links

قادر عەزیز: کورد ناتوانێ لە کۆنفرانسەکانی دژ بە داعشدا بەشدار بێت لەبەر ئەوەی دەوڵەت نییە


Qadir Aziz قادر عه‌زیز
Qadir Aziz قادر عه‌زیز

قادر عەزیز: کورد ناتوانێ لە کۆنفرانسەکانی دژ بە داعشدا بەشدار بێت لەبەر ئەوەی دەوڵەت نییە

هەروەکو دەبینین و دەبیستین کورد، پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان لە بەرەکانی پێشەوەی شەری دژ بە تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامیدان، بەلام ئەوەی تێبێنی دەکرێت و رەخنەی لێ دەگێردرێت تا ئێستا بۆ هیچ کام لەو کۆڕ و کۆبۆنەوانەی کە لە بارەی داعشەوە ئەنجام دراوون، چ ئەوەی لە عێراق، ئەوانەی لە ئەوروپا ئەنجامدران وە یاخود ئەوەی لە چەند رۆژی رابوردوودا لە واشنتن ئەنجامدرا بانگهێشت نەکراوون.

قادر عەزیز سکرتێری حیزبی ئاێیندەی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەوەی روونە هاوپەیمانیەتێکی نێۆدەوڵەتی هەیە لە دژی داعش کە لە 65 وڵات پێکهاتووە و عێراق یەکێکە لەو وڵاتانە، ئەو وڵاتانە لەو کۆنفرانس و کۆبۆنەوانە بەشداری دەکەن، بەڵام هەرێمی کوردستان بە فەرمی ئەندام نییە چونکە دەوڵەت نییە".

کاک قادر هەر وەها دەڵێت" کێشەکە لێرەدا، هەرێمی کوردستان بە یاسا، بە قانون ناتوانێ بەشداری بکات، چونکە ئەوە پەیوەندی بەو وڵاتانەوە هەیە کە بە فەرمی ئەندامی ئەو هاوپەیمانیەتیەن، بەڵام کێشەکە ئێستاکە لە نێوان حکومەتی عێێراق و هەرێمی کوردستاندایە، ئەگەر بێت و سبەی شاندی کوردستان پێکەوە لە چوارچێوەی شاندی عێراقدا بەشداری بکات، وابزانم ئەمە کێشەکە چارەسەر ئەکات".

کاک قادر سەبارەت بەو رەخنانەی کە لە لایەن هەندێ لە کاربەدەستانی هەرێمەوە دەگێردرێت بۆ رێگا نەدان بە بەشداریکردنی کورد لەو کۆبۆنەوە و کۆنفرانسانەدا، دەڵێت" بەداخەوە ئەوان خۆیان لە راستیەکە لا دەدەن، ئەوان ناتوانن راستەوخۆ لەو هاوپەیمانیەتیە بەشداربن و ئەندامیش نیین، ئەوان دەبێ واقعبین بن، ئەوان واقعبین نیین".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:29 0:00

XS
SM
MD
LG