Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە بەغدا 14 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی عێراقی دەڵێن هێرشبەرێکی خۆکوژ ڕۆژی یەکشەممە هێرشی کردە سە خاڵێکی پشکنین لە باکوری بەغدا بەلایەنی کەم 14 کەسی کوشت.

هێرشبەرەکەی کە بە پیادە دەڕۆشت، بۆمبەکەی لە شوێنێکی قەرەباڵغی ناوچەی کەزمییەی زۆرینە شیعەی بەغدا تەقاندەوە، بەلایەنی کەم 10 کەسی سیڤیل و چوار پۆلیس کوژران زیاتر لە 31 کەسیش بریندار بوون.

ئەفسەرێکی پۆلیسیش دەڵێت سێ کەسی سیڤیلی تر کوژران و 11 کەسیش بریندار بوون لە تەقینەوەیەکی تردا لە بازارێکی ناوچەی ئەبوغرەیبی ڕۆژئاوای بەغدا.

دوو کاربەدەستی نەخۆشخانە ژمارەی قوربانییەکانیان پشتڕاست کردەوە.

لە بڵاوکراوەیەکیشدا لەسەر ئینتەرنێت داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی کازمییەی گرتە ئەستۆ و دەڵێت هێزەکانی ئاسایش و چەکدارە شیعەکان تیایدا کرابوون بە ئامانج. ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد پرێس دەڵێت ڕاستی و دروستی بەیاننامەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG