Accessibility links

سەرۆکی تورکیا ڕەخنە لە ڕێبەرانی ڕۆژئاوا دەگرێت


سەرۆکی تورکیا زۆر بە توندی ڕەخنەی لەو وڵاتانەی ڕۆژئاوا گرتووە کە نیگەرانییان لەمەڕ شیانی سەرپێچی کردن لە مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا دەربڕییەوە پاش هەوڵی کودەتاکە.

سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەرۆغان لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی فرانس 24 کە ڕۆژی شەمـمە بڵا کرایەوە دەڵێت تورکیا هیچ بژارەیەکی تری نییە لەوە زیاتر کە باری ئاسایش توند بگرێت لۆە ئەنجامی ئەو کودەتایەی کە لە 15 ی مانگی 7 سەری نەگرت.

ئەردۆغان دەشڵێت تێناگات بۆچی دۆستە ڕۆژئاواییەکانی تورکیا ئەوە نابینن.

لە پاش ئەو هەوڵە سەرنەکەتووەی کە بۆ کودەتا درا تورکیا دەستی کردووە بە سەرکوت کردنێکی زۆر و سێ مانگیش باری نائاسایی لە وڵات ڕاگەیاندووە هاوکات هەزاران کەس دەستگیر کراون یان لە کارەکانیان دەرکراون. ژمارەیەک لە ڕێبەرانی ئەوروپا دەڵێن نیگەرانی ئەوەن ئەم هەنگاوانە ببێتە هۆی تێکچوونی ئازادییە بنچینییەکانی خەڵکی.

XS
SM
MD
LG