Accessibility links

ئاری هەرسین: بەخێرنەیەت مالیکی بۆ کوردستان


ئاری هه‌رسین
ئاری هه‌رسین

نوری ئەلمالیکی سەرۆك وەزیری پێشووی عیراق لە ڕۆژی دووشەممەدا سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووە. بەڵام گەشتەکەی مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ، کاردانەوەی جیاوازی لەناو خۆدی شاری سلێمانی و هەروەها هەولێرێش لێکەوتۆتەوە. ئایا بۆ مالیکی لەم کاتەدا سەردانی سلێمانی کردووە و بۆ نەچۆتە هەولێر؟ زۆربەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا لەسەردەمی مالیکییەوە دەستپێکرد لەو دەمەی سەرۆك وەزیری حکومەتی ناوەندی بووە، ئێدی بەنیازە ئیستا چ ڕۆڵێك ببینێت؟

ئاری هەرسین سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت من مالیکی بەکەسێکی شۆفێنی دەزانم و ئەو کەسەیە کە قووتی خەڵکی کوردستانی بڕیوە، بەڵام گەر ئەم سەردانەی هیچ نییەتێکی ژێربەژێری خراپی نەبێت بۆ دابەشکردنی ماڵی کورد ، ئەوا هیچ کێشەیەك نییە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:18 0:00

XS
SM
MD
LG