Accessibility links

نێچيرڤان بارزانى: ئه‌گه‌ر نورى مالیكى نيه‌تێكى خێرى هه‌بووايە سه‌ردانى هه‌ولێريشى ده‌كرد


پاش ئه‌وه‌ى نورى مالیكى سه‌رۆک وه‌زيرانى پێشووى عێراق و سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ياسا سه‌ره‌دانى شارى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ر يه‌كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان كۆبووه‌وه‌، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنگره‌يه‌كى هه‌واڵێدا له‌ باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيان به‌م شێوه‌يه‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌دوێت و ده‌ڵێ وه‌ك خويان باسيان كردووه‌ له‌ سه‌ر بانگهێشتى يه‌كێتى نشتيمانى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بووه‌ بۆ سلێمانى و وه‌كى خوشى باسى كردووه‌ بۆ پيرۆبايى ئه‌و رێككه‌وتنه‌يه‌ له‌و چوارچێوه‌يه‌.

نێچيرڤان بارزانى له‌ باره‌ى ئه‌گه‌رى هاتن ياخود نه‌هاتنى نورى مالیكى بۆ هه‌ولێر گوتى به‌ تاكيد ئه‌گه‌ر نيه‌تى خێرى هه‌بوايه‌ ده‌بوايه‌ داواى كردبا سه‌ره‌دانى هه‌ولێريىشى بكردبا به‌ڵام من دڵنيانيم له‌وه‌ى حه‌قيقه‌ت نيه‌تى مالیكى چيه‌ له‌و سه‌ره‌دانه‌ى تا ئێستا نازانم ، به‌س به‌ تاكيد ئه‌گه‌ر به‌ مه‌به‌ستى نيه‌تێكى خێرى هه‌بوايه‌ ده‌بوايا سه‌ره‌دانى هه‌ولێريشى بكردبا چونكه‌ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ى سه‌ره‌دان بێت منيش سه‌ره‌دانى مالكيم كردووه‌.

هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزانى گوتى ئه‌گه‌ر نورى مالیكى داوا بكات سه‌ره‌دانى هه‌ولێر بكات ئێمه‌ پێشوازى لێ ده‌كه‌ين به‌ڵام تا ئێستا داواى نه‌كردووه‌ .

ماوه‌كانى رابردوو نرخى نه‌وت به‌ رێژه‌يه‌ك نزم بوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان موچه‌ى به‌شێكى زور له‌ فه‌رمانبه‌ران بۆ زياتر له‌ پێنج مانگ دواخست سه‌ربارى كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌كانيان كه‌ ناره‌زايى زور لاى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايانى لێكه‌وته‌وه‌ به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌ران بايكوتى ده‌وامه‌كانيان كرد به‌ڵام له‌ ئێستادا نرخى نه‌وت به‌رزبووته‌وه‌ و هێشتا سيسته‌مى پاشه‌كه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ گۆڕانكارى به‌ سه‌ردا نه‌هاتووه ، له‌مباره‌يه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى رايگه‌ياند به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت تاسيرێكى زورى نه‌كردووته‌ سه‌ر داهاتى ئێمه‌ چونكه‌ پێش وه‌خته‌ قه‌رزێكى زورمان له‌ سه‌ر بووه‌ بۆ معاشاتاى هه‌رێمى كوردستان و تا ئێستا له‌م مه‌رحه‌له‌يه‌ نين كه ئێمه‌ بتوانين‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ى موچه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ين به‌ تاكيد ئه‌گه‌ر بارى دارايى هه‌رێم باش بێت پێداچوونه‌وه‌ ده‌كه‌ين.‌

له‌ باره‌ى كۆده‌كاته‌ى توركياوه‌ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم گوتى ئێمه‌ خوشحاڵبووين به‌وه‌ى كه‌ ئيراده‌ى گه‌ل سه‌ركه‌وت ، و ئه‌گه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ى كورديش سه‌يرى بكه‌ين هيچ ئينقيلابێك له‌ مه‌سله‌حه‌تى كوردا نه‌بووه‌ له‌ توركيا و خوشحاڵين به‌وه‌ى كه‌ ئه‌مرۆ حكومه‌تى شه‌رعى كه‌ پاڵپشتى گه‌لى توركياى هه‌يه‌ له‌ توركيادا جێگيربووته‌وه‌ .

شايه‌نى باسه‌ نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ رێوره‌سمى پێدانى خه‌ڵات به‌ خويندكار و قوتابيه‌ يه‌كه‌مه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پۆله‌كانى نۆى بنه‌ڕه‌تى و دوازده‌ى ئاماده‌يى ئاماده‌يى كرد كه‌ له‌ هۆڵى سه‌عه‌د عه‌بدوڵڵاى شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و تێدا له‌ سه‌ر‌ چه‌ند پرسێك بۆ رۆژنامه‌نووسان قسه‌ى كرد.

XS
SM
MD
LG