Accessibility links

ئەمیر خانەقینی: ئێمە داوا دەکەین ئاسایشی خانەقین ئەنجامدەرانی تقینەوەکە دستگیر بکەن و دادگایی بکرێن.


Amir Khanaqini
Amir Khanaqini

ئەمیر خانەقینی: ئێمە داوا دەکەین ئاسایشی خانەقین ئەنجامدەرانی تقینەوەکە دستگیر بکەن و دادگایی بکرێن.

لە 14 ژولای لە بەردەم ماڵی یەکێک لە چالاکوانانی سڤیل لە شاری خانەقین بۆمبێکی دەنگی لە لایەن موتورسوارێکەوە تەقینرایەوە. سەرەرای ئەوەی بۆمبەکە هیچ زیانێکی نەگەیاندووە بەڵام نگرانی ئەوە هەیە کە ئەو تەقینەوە بە مەبەستی چاوترساندن بێت و داوای بە دوواچوون و لێکۆڵینەوە دەکرێت.

Xanaqin . Khanaqin
Xanaqin . Khanaqin

ئەمیر عەلی خانەقینی روژنامەنووس و چالاکی کاروباری سڤیل کە تەقینەوەکە لەبەردەم ماڵیان ئەنجامدراوە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لەو کاتەدا ئێمە لە ماڵ نەبوینە تەقینەوەکە ئەنجامدرواە و بە پێی گەواهیدەران تەقینەوەکە زۆر بە هێز بوە و زۆربەی ئەو ماڵەکانی دەوروبەری هەژاندووە و گوایە بە قسەی دراوسیەکان دوو کەس لەسەر موتورساێکڵێکدا کە یەکێکیان دابەزیوە و بۆمبەکەی داناوە و پاش 4 – 5 خولەک بۆمبەکە تەقیوەتەوە و جگە لە دەزگای ئاسایش هیچ دەزگایەکی تر سەردانی شوێنەکەی نەکردووە".

کاک ئەمیر هەر وەها دەڵێت" بە بۆچوونی من و زۆربەی دانشتوانی خانەقین و چالاکوانانی سڤیلی شارەکە و ئەو کەسانەی لە بواری رۆژنامەنووسیدا کار دەکەن مەبەست لەو تەقینەوەدا کپکردنی دەنگی ئازادی بوێرەکانی سنورەکەیە وە ئەمە پەیامێکە بۆ من ئەو ئەو کەسانەی دەنگیان لە بارەی گەندەڵکاری و کەم و کۆریەکانی ئەم شارەدا بەرز دەکەنەوە".

کاک ئەمیر دەشڵێت" تاکو ئێستا هیچ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو تەقینەوە درووست نەکراوە، ئێمە و لایەنەکانی تر داوا دەکەین ئاسایشی خانەقین لە جیاتی ئەوەی نکۆڵی لەو تاوانە بکات، بکەرانی دەستگیر بکات و دادگاییان بکات".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:32 0:00

XS
SM
MD
LG