Accessibility links

هیوا گوڵ مەحەمەدی: پاش کۆدەتاکە بینیمان فاشیزمێکی مەترسیدار بە تەواوی دەم و چاوی خۆێ پێشان دا

  • Jani Diylan

Hiwa Golmohamadi

Hiwa Golmohamadi

هیوا گوڵ مەحەمەدی: پاش کۆدەتاکە بینیمان فاشیزمێکی مەترسیدار بە تەواوی دەم و چاوی خۆێ پێشان دا

زۆری شارەزایان و شرۆڤەکاران گومان دەخەنە سەر کۆدەتا لەشکەریە سەرنەکەوتووەکەی تورکیا و چۆنیەتی ئەنجامدانی و ئاخۆ کێ لە پشتنی داڕشتنی ئەو کۆدەتایەدا بوە.

Tanks stand in front of the Turkish General Staff headquarters in Ankara, Turkey, July 17, 2016.

Tanks stand in front of the Turkish General Staff headquarters in Ankara, Turkey, July 17, 2016.

هیوا گوڵ مەحەمەدی ڕۆژنامەوان و چاودێری کاروباری ڕامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بێگومان ئەنجامی کۆدەتاکە یان سەر نەکەوتنی کۆدەتاکە ئەوەی کە ئێمە بینیمان فاشیزمێکی مەترسیدار بە تەواوی دەم و چاوی خۆێ پێشان دا، ئەویش لە پەیامەکانی ئەردوگان و لە هەڵس و کەوتی لایەنگیرانی ئەردوگان بەرامبەر بە کۆدەتاچیەکاندا بوو".

کاک هیوا هەر وەها دەڵێت" کۆدتاکە بە شێوەیەکی راستەوخۆ یان بە شێوەیەکی زۆر جدی کاریگەری نەکردبوە سەر یان تێشکی نەخستبووە سەر ئەردوگان و دەسەڵاتدارانی، چونکە ئێمە دەبینین لە زۆربەی کۆدەتاکاندا وە یاخود زۆربەی ئەو کۆدەتایانەی کە تا ئێستا ئەنجام دراوون سەرۆکی وڵات یان کەسایەتی یەکمی وڵات بە ئامانج گیراوە، یان دەستگیر کراوە یان کوژراوە، پاشان کۆدەتا راگەیندراوە، بەڵام ئەمجارەیان زۆر پێچەوانەی ئەوە بوو کە وەکو کۆدەتایەک چاوی لێبکرێ، بۆیە زیاتر وەکو سیناریۆیەک دەچێت تا وەکو کۆدەتایەک ".

کاک هیوا دەشڵێت" ئەو پێنج کۆدەتایەی کە تا ئێستا لە تورکیا ئەنجام دراوون، هیچ کامێکیان ئەنجامێکی باشیان نەداوەتە دەستەوە، بەڵام لەبەرامبەریشدا ئەو لایەنەش کە دەڵی من دیمۆکراسی خوازم یان بە دەنگی خەڵک هاتومەتە سەر کار، من دیمۆکراسی لە تورکیا دەپارێزم، کردەوەکانی رێک پێچەوانەی کارو کردەوەی ئەوانە بوو کە دەیانویست کۆدەتا بکەن یان کۆدەتاچیەکان بوون، چۆن کۆدەتاچیەکان تەقەیان لە خەڵک نەکرد، هەوڵیاندا خەڵکی سڤیل نەکوژن، بەڵام کاتێک کە ئەردوگان سەرکەوت، لایەنگیرانی ئەردوگان دەستیان کرد بە سەر بڕین و بە لێدان و بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە هەڵس و کەوتیان لەگەڵ سەربازەکان و لەگەڵ کۆدەتاچیەکاندا کرد".

XS
SM
MD
LG