Accessibility links

لە ولایەتی لیوزیانا بەلایەنی کەم سێ پۆلیس دەکوژرێن


پۆلیس لە ولایەتی لیوزیانا ڕادەگەیەنێت چەند ئەفسەری پۆلیس لە شاری باتن ڕووژ تەقەیان لێکراوە و بەلایەنی کەم 3 ئەفسەر کوژراون و چەند پۆلیسێکی تریش بریندار بوون لە کاتێکدا لەسەر کارەکانیان بوون.

ئەم تەقەکردنە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ڕوویدا لە شوێنێکی کە کەمتر لە میلێک دووە لە بنکەیەکی پۆلیسەوە.

شارەوان کایپ هۆڵدن بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی NBC ڕاگەیاند ئەفسەرەکان بە دەنگ تەلەفۆنێکەوە چوون کە گوترابوو دەنگی تەقە بیستراوە کاتێکد کەوتنە بۆسەکەوە. بەرپرسێکی پۆلیسیش گوتی چەکداێک تەقەی لێکراوە بەڵام نازانێت ماوە یان نا.

پەوەندی نێوان پۆلیس و کۆمەڵگا لە باتن ڕووژ لەو کاتەوە زۆر ئاڵۆز بووە کە ئالتن ستەرلینگی ڕەشپێستی تەمەن 37 سڵان لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسی سپی پێسەوە لە سەرەتای ئەم مانگە کوژرا. کوشتنی ئەو پیاوە بە موبایل گیرابوو و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە.

XS
SM
MD
LG