Accessibility links

هێزەکانی سوریا ڕێگەی سەرەکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان کۆنترۆڵ دەکەن


هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا گەیشتنە تەنها ڕێگای سەرەکی کە دەچێتە نێو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە حەلەب. بەمەش زیاتر نزیکە دەبنەوە لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپزسیۆن لەو شارە سەرەکییەی باکوری وڵات.

ئەندامێکی گروپی فەستەقمی سەرهەڵداونی بنکە لە حەلەب بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە ڕێگاکە بە تەواوەتی گیراوە.

سەرچاوەیەکی تریش لە حەلەبەوە ڕایگەیاند هێزەکانی سوریا گەیشتونەتە ئەو ڕێگا سەرەکییەی کە بە کاستیلۆ ناسراوە. هەردوکیان دەڵێن شەڕ بەر دەوامە لە کاتێکدا سەرهەڵداوانیش دەیانەوێت ئەو ناوچانەی کە لە دەستیان داوە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

شایانی باسە حەلەب مەیدانی سەرەکی شەڕی ناوخۆی سوریایە کە ئێستا لە شەشهەم ساڵیدایە.

هێزەکانی سەر بە بەشار ئەلئەسەد نزیەکی دوو هەفتە لەمەوبەر ئەو ناوچانەیان گرت کە دەچیتەوە سەر ڕێگای سەرەکی کاستیلۆ، و ڕێگەکانیان داخست هەرچەندە کەسایەتییەکی ئۆپزسیۆنی خۆجەیی ڕایگەیاند هەندێک کەرەستە هێشتا بە ڕێگایەکی زۆر سەختدا دەگەیشتە نزیکەی 300 هەزار کەس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان.

XS
SM
MD
LG