Accessibility links

پشتیوانانی ئەردۆغان خۆپیشاندان بۆ نیشاندانی خۆڕاگری ئەنجام دەدەن


پشتیوانانی سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە مەیدانە گشتییەکاندا کۆبونەوەتەوە، لە فڕۆکە خانەی ئەستەنبوڵ و دەرەوەی کۆشکی سەرۆکایەتی بە مەبەستی نیشاندانی خۆڕاگری پاش هەوڵێکی سەرنەکەوتووی کودەتا لە وڵاتەکە کە 265 کەسی تێدا کوژران و چاوەڕانی سەرکوتکردنێکی توندی بەرهەڵستانی حکومەت دەهێنێتە ئاراوە.

سەربازە یاخیبووەکان تانک، هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکەی جەنکییان بەکار هێنا بۆ ڕوخاندنی حکومەتەکەی ئەردۆغان. هێرشیان کردە سەر پەرلەمان و دەزگای هەواڵگری لە ئەنکەرە لە کاتێکدا پردەکان و فڕۆکەخانەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

کاربەدەستان نزیکەی 3 هەزار سەربازی کە بەشداریان کردبوو لەو هەوڵی کودەتایە دەستگیر کرد لە ناویاندا سەرکردە باڵا لەشکرییەکانیش. لە ڕۆژی شەممەش فەرمانی دەستگیر کردنی هەزاران دادوەریدا پاش ئەوەی هێزەکانی سەر بەئەردۆغان هەوڵی کودەتاکەیان پوچەڵ کردەوە.

پشتیوانانی ئەردۆغان کە ئاڵای تورکیایان بەرز کردۆتەوە لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبوڵیش کۆبونەتەوە کە شوێنی خۆپیشاندانێکی دژ حکومەت بوو لە سێ ساڵ لەمەوبەر.

شەوی هەینی بۆ بەلایەنی کەم 8 کاتژمێر توندوتیژییەکی زۆر بەلایەنی کەم 2 شاری سەرەکی تورکیای گرتەوە، بەڵام هەوڵەکە پوچەڵ کرایەوە پاش ئەوەی ئەردۆغان کە لە پشودان بوو لە دەریای مدیتەرانە دەستبەجێ گەڕایەوە و داوای پشتیوانی لەگەل کرد.

XS
SM
MD
LG