Accessibility links

هەڵگورد سەمەد: هێڕشە تیرۆریستیەکان دەگەرێتەوە بۆ رۆڵی فەرەنسا لە شەری داعش

  • Jani Diylan

Halgurd Samad

Halgurd Samad

هەڵگورد سەمەد: هێڕشە تیرۆریستیەکان دەگەرێتەوە بۆ رۆڵی فەرەنسا لە شەری داعش

ئەمە سیەمین هێڕشی تیرۆریستیە کە لە ماوەی 18 مانگی رابوردوودا لە فەرەنسا روودەدات.
فەرەنسایەک کە زمانەکەی بە زمانی رۆمانس و خۆشەویستی لە جیهاندا ناوبانگە، پاریسەکەی کە هەرە جوانترین پاێتەختی جیهانە، وڵاتێک کە خاوەنی فیستیڤاڵی فیلمی سینەمایی کانە و موزیکەکەی وەکو دەرمانی ساڕێژکەرە، هۆێ چییە کەوتوەتە بەر شاڵاوی ئەو جۆرە کارە تیرۆریستیانەدا؟

رۆژنامەوان هەڵگورد سەمەد لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دیارە لەبەر ئەوەی فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کاریگەرانە شەڕی داعش دەکات، ئەوە پەیوەندی راستەوخۆێ بەوئاڵۆزی و گرژیانەوە هەیە کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ، لە سوریا و لە باکوری ئەفەریکا روو دەدات، لەبەر ئەوەی فەرەنسا ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشدایە و هەر لەبەر ئەوەیە زۆری ئەو هێڕشانەی کە لە سەرەتای ساڵی 2015 لە فەرەنسا روویان داوە لە لایەن داعشەوە ئەنجام دراوون".

کاک هەڵگورد هەر وەها دەڵێت" کاردانەوەی گوایە ( بەهاری عەرەبی) و بۆژاندنەوەی ئیسلامی سیاسی لەو وڵاتانەدا کاردانەوەی هەبوە لەسەر وڵاتانی ئەوروپادا و لێرەش خەڵکانێکی زۆر سەرسام بوونە و کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەو بزوتنەوە ئیسلامیانە، بە تاێبەتی ئیسلامیە جیهادیەکان، بێگومان ئەوانە کەمینەن بەڵام دەتوانن گورزی کوشندە بوەشێنن".

کاک هەڵگورد دەشڵێت" سەرەرای ئەوەی ئەم جۆرە کاردانەوانە لە لایەن عەرەبە موسڵمانەکانەوە پەیوەندی بە کۆلیونالیزمی فەرەنسیەوە هەیە لە کاتی داگێرکردنی جەزائیر و وڵاتانی تری ئەفەریکای باکور بەڵام لە هەمان کاتدا پەیوەندی بە پەروەردەیی خانەوادەگی، خوێندگاێشەوە هەیە و زۆری جەزائیریەکان هەستێکی کەمتریان بەرامبەر بە فەرەنسا هەیە تاکو جەزائیر و دەیانەوێ تۆڵەی خۆیان لە فەرەنسا بکەنەوە".

XS
SM
MD
LG