Accessibility links

لە ئەنجامی هەوڵی کودەتاکەی تورکیا نزیکەی 200 کەس دەکوژرێن


هەوڵی کودەتاکەی تورکیا سەری نەگرت. شەوی ڕابوردوو گروپێک لە ناو لەشکر هەوڵی کودەتایان دا و دەستیان گرت بەسەر شەقام و پردەکانی فڕۆکەخانەکاندا. هاوکات کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەت TRT شیان کۆنتڕۆڵ کرد.

سەرکردەی لەشکری تورکیا خەلوسی ئاکار لە بارەگای سەرکردایەتی دەستبەسەر کرا. فڕۆکەی جەنگی لە ئەنکەدرە دەزگای هەواڵگری میت و پەرلەلەمان و هێزی پۆلیسی تایبەتی لە گوڵباشیێ ئەنکەرە بۆردومان کرد. ژمارەیەک پۆلیسیش لەوێ کوژران.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گورتی ئەو بزوتەنەوەی فەتحوڵا گولەنی بنکە لە ئەمەریکا تاوانبار دەکات.

لە میانەی ئەو ئاڵۆزییەدا 104 سەربازی سەر بە کودەتاچییەکان، 90 پۆلیس و کەسانی سیڤیل کوژران.

پەیامنێرمان خەجیجان فەرقین لەم ڕاپۆرتەیدا زانیاری زیاترمان دەداتێ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:06 0:00

XS
SM
MD
LG