Accessibility links

هەوڵی کودەتا لە تورکیا


شەوی هەینی لەشکری تورکیا ڕایگەیاند دەسەڵاتی تورکیای گرتۆتە دەست بەڵام سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت ئەو کودەتایە شکست پێدەهێنرێت.

ئەگەر کودەتاکە سەربکەوێت ئەوا کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەردۆغان دەهێنێت کە لە ساڵی 2003 وە دەسەڵاتی تورکیای لەدەستدایە و هەروەها دەبێتە گەورەترین گۆڕانکاری لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوردوودا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانکاری دەسەڵات لە یەکێک لە هاوپەیمانە هەرە گرنگەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەڕ لە سنورەکانیدا هەیە.

لە میانەی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا کە بە ڕێگای موبایلەکەی ڕایگەیاند و لە کەناڵی CNN تورک بڵاو کرایەوە، ئەردۆغان ڕایگەیاند ئێمە بەسەر ئەمەدا زاڵ دەبین و داوای لە پشتیوانانی کرد بێنە سەر شەقامەکان و دژ بەو کودەتایە ڕابوەستن.

کاربەدەستێکی تورک ڕایگەیاند ئەردۆغان لە مەرماریی کەناری تورکیاوە ئەم قسانەی کرد کە بە مەبەستی پشتودان چووبوو بۆ ئەوەی.

XS
SM
MD
LG