Accessibility links

گەشەکردنی توندڕەویی لە سایەی قەیرانەکاندا


تێکڕای قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لە گرفتاری ئابوری و سیاسی، یاسایی و ئاسایش شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو تێڕاوانینی جیاوازەوە؛ بەڵام راونین و دنیابینی توندڕەوی ئاینی و فەرهەنگی پێکڕا لەبرودایەو کاریگەری خستۆتە سەر ژیانی گشتی هاوڵاتیان و یاسا و دامەزراوەکان.

رەهەندەکان کە هەر جارەو دەرگا لەبابەتێکی گرنگ و هەستیار دەکاتەوە، هەفتانەی رەهەندەکانی ئەم زنجیرەیەمان تایبەتە قەیرانەکان و گەشەکردنی توندڕەویی، بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار وتووێژێکی هەمەلایەنی لەگەڵ نوسەر و بەڕێوبەری رێکخراوی سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ.

ئاوات محەمەد دەڵێت "ئەوەی پێیدەوترێت قەیران لەبنەڕەتدا قەیران نیە؛ بەڵکو دۆخێکی ئاساییەو درێژەی بە ژیانی خۆیداوە."

هاوکات دەڵێ "شتێکی تازە نەهاتۆتە ناو کۆمەڵگەی ئێمەوە تەنها لەروکەشدا نەبێت"

سەبارەت بە فیکری توندڕەویش ئاوات محەمەد دەڵێت "فیکری توندڕەوی لەناو کۆمەڵگەی ئێمەدا فیکرێک نەبووە غائیب بێت؛ لەقۆناغێک لە قۆناغەکاندا تەنها شێوازەکانی گۆڕاوە"

هەروەها دەڵیت "قوتابخانەیەکم پێبڵێ توندڕەوی تیادا بەکارنەهێنرێت، لەپرۆسەی خوێندندا لە وانەوتنەوەی مامۆستادا، باوکێکم پێبڵێ نەرم و نیان بێت لەگەڵ مناڵەکانیدا، ئەگەر سەیری کۆی گشتی بواری کۆمەڵایەتی بکەین هەرهەمووی توندڕەوی بەرهەمدەهێنێت."

سەبارەت بە یاسا و ژیانی گشتی ئاوات محەمەد دەڵێت "لەشوێنێکدا کە یاسا هیچ کۆنترڵێکی نەبێت و نەتوانێت هیچ رۆڵێک بگێڕێت و وە زۆر بەئاسانی حیزبێکی سیاسی بتوانێت هەموو دامەزراوە یاساییەکانی ئەم هەرێمە پەکبخات؛ تۆ چۆن چاوەڕێی ئەوە دەکەیت یاسا لەمجۆرە پرسانەدا رۆڵ ببینێت."

سەبارەت بە زانکۆکانیش دەڵێت "لەزانکۆکاندا مرۆڤێک دەبینیت یەکپارچە رەش پۆشە تەنانەت هیچ شوێنێکی بەدەرەوە نیە؛ تەنانەت چاویشی بەدەرەوە نیە........ئەمانە هەموی مەترسی گەورەن، لەبەرئەوە ئایندەی ئەم وڵاتە ئایندەیەکی رەنگاوڕەنگ نیە؛ ئایندەیەکی رەشە."

لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە بن

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:41 0:00

XS
SM
MD
LG