Accessibility links

بە هەزاران سیسرک لە قەزاى كفرى بڵاودەبنەوە


شەوى سێشەممە لەسەر چوارشەممە لە ناکاو بە هەزاران سیسرک لە گوندى دوانزە ئیمام‌ى سەربە قەزاى كفرى لە ئیدارەى گەرمیان بڵاوبوونەوە و گوندنیشینەكانیش بەرپرسانى حكومیـیان ئاگاداركردووەتەوە كە سیسركەكان لەلایەن فرۆكەیەكى نەناسراوەوە فڕێدراونەتە خوارەوە.

جەلال شێخ نورى قایمقامى قەزاى كفرى ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"تیممان بۆ لەناوبردن و قەڵاچۆكردنى سیسركەكان پێكهێناوە و سەرقاڵى كۆكردنەوەى زانیارین لەسەر ئەو دەنگۆیانەى بڵاوبوونەتەوە كە گوایە فڕۆكە فڕێیداونەتە خوارەوە."

بەپێى وتەى بەرپرسانى كشتوكاڵى ، ئەو جۆرە سیسركەى بڵاوبووەتەوە بە سیسركى كێڵگەیى ناسراوە و زیان بە بەرهەمى كشتوكاڵى دەگەیەنێت ، ئەمە جگە لەوەى بڵاوبوونەوەى لەم كاتەدا وادەكات گەرا دابنێت و لە وەرزى بەهارى داهاتوودا ژمارەیان زۆر زیاد ببێت.

ئەشرەف ئەحمەد كە گەنجێكى دانیشتووى قەزاى كفرى یە ، ژمارەی سیسركەكانى بە هەزاران ناوبرد و وتى"سیسركەكان ئەوەندە زۆربوون ، زەویەكەیان بە تەواوەتى داپۆشیوە."

وتیشى"رەنگى سیسركەكان ڕەش و خۆڵەمێشی بوون ."

بڵاوبوونەوەى ئەو هەزاران سیسەركە مەترسیەكى گەورەى لەنێو دانیشتوانى ناوچەكە دروستكردووە ، بە تایبەت بەشێكیان بە دەستێكى دەرەكى دەزانن بۆ زیان گەیاندن بە بەرهەمى كشتوكاڵى جوتیارانى هەرێمى كوردستان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:18 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG