Accessibility links

شەماڵ بەشیری باس لەسەر مەترسیەکانی تەلیفۆنی دەستی بۆ سەر گەریلا، شەرڤانان و پێشمەرگە دەکات


Shamal Bashiri
Shamal Bashiri

شەماڵ بەشیری باس لەسەر مەترسیەکانی تەلیفۆنی دەستی بۆ سەر گەریلا، شەرڤانان و پێشمەرگە دەکات

تەکنەلۆژی ئەلنتریکی، بە تاێبەت پەیوەندیەکان Telecomunications ئەوەندە پێشکەوتووە و بەزوویی پێش دەکەوێت مرۆڤ تا ئامێرێک دەکڕێ و تا فێری بە کارهێنانی دەبێت، ئامێرێکی نوێتر دەکەوێتە بازارەوە.

ئەم ئامێرانە ئەوەندە لە بەرژەوەندی مرۆڤدایە، ئەوەندەش گومانیان لەسەر درووست بوە لە سنووردارکردنی ژیانی تاکەکان و لەوەش بەولاتر.

شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەوە مژارێکی یەکجار زۆر گەورە و بەرفراوانە نەک دەیان بەڵکو سەدان بەرنامەی لەسەر ساز بکرێت وە تا ئێستاش سەدان پەرتۆکی لەسەر نووسراوە، راگەیاندن لە هەڵگری دوو رۆڵ بوە، رۆڵێکی هەم ئەرێنی لە چوارچێوەی بچووکردنەوەی جیهان بە گوندێک و لە هەمان کاتدا راگەیاند و mass media شێوازێک لە تەکنەلۆژیادایە کە هەندە دەتوانێت باش بێت و لە خزمەتی کۆمەڵگادا بێت، بەڵام لە هەمان کاتدا هەموو ئەو جۆرە پێشکەوتنە تەکنیکیانە وەکو مارشاڵ مەک لوهان باس دەکات شێوازێک لە خۆبڕینەوەدایە self amputation . وە ئەگەر لە پەرسیەکتیڤەکی دیمۆکراتیکیشەوە تەماشای بکەین راگەیاندن هەم توانیوەتی رێگا لەبەردەم بەشداری جەماوەری جۆراوجۆر لە ناو راگەیانددا بکاتەو لە رێگای تۆڕە کۆمەڵاتیەکان، کە ئەم کەرتە کەرتێک نەبێت بە رۆژنامەوان و دەوڵەتەکان بەڵکو هەموو کەسێک بتوانێ لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بەشداری راگەیاندن بێ بەڵام لە هەمان کاتیشدا زەمینەی ئەوەی ساز کردووە کۆمەڵێک دیاردەی نە باشی ئاسایشی (امنیتی) و لە هەمان کاتدا کۆمەڵایەتی و سیاسی لەگەڵدا بێ".

کاک شەماڵ هەر وەها دەڵی چەندە تەکنەلۆژیای راگەیاندن زەمینەی بەشداربوونی هەموو جەماوەری لە ناو راگەیاندن و گواستنەوەی زانیاریەکانی بە شێوازێکی ئەرێنی خوڵقاندووە بەڵام لە هەمان کاتیشدا زەمینەی چاودێری وبەدووادا چوون و کۆنترۆڵی سیستم و دەسەڵاتدارەکانیان لەسەر تاک و لەسەر کۆمەڵگادا زیاتر کردووە. بێگومان ئە م شتانە هەموو رەش و سپی نییە، وای باس نەکەین هەموو شتێک دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵ و هەموو شتێک لە ژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام هەوڵدانی بە تاێبت سیستمە نادیمۆکراتەکان( ئەگەر تێشک بخەینە سەر رۆژهەڵاتی ناوەراست) هەموو هەوڵەکان ئەوەیە کە بتوانن سەرەتا رەوتێک کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا هەبوو لە لایەن دەوڵەتە سەرکۆتکەرەکان ئەوە بوو بەشداری جەماوەر لە ناو کەرتی ئینترنیت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا قەدەغە بکەن و ئینترنێت بە شێوازێکی ئازاد هەبوونی هەبێت".

  • کاک شەماڵ دەشڵێت" ئەوەی کە ئێستا ئاشکرایە ئەوەیە کە هێڵی سەرەکی ئینترنێت لە باشوری کوردستاندا لە رێگاێ تورکیاوە ئاراستەی باشوری کوردستان دەکرێت وە هەر ئەم هێڵەیە کە دوواتر بە چەندین کۆمپانیای جۆراوجۆر لە باشوری کوردستاندا دابەش دەکەن و دەیفرۆشن بە بەکارهێنەرانی هێڵی ئینترنێت وە ئەوەندی من دەزانم لە ناو هێزی گەریلادا، جیاوازی نییە لە نێۆ پەکەکەدا بێ یان پەژاک دابێ وە یاخود لە ناو شەرڤانانی رۆژئاوای کوردستانیشدا بە کارهێنانی تەکنیک بە شێوازی تاکە کەس قەدەغەیە، واتە دیاردەی ئەوەی هەر گەریلایەک یان هەر شەرڤانێک تەلیفۆنێکی بە دەستەوە بێ ئەمە بوونی نییە، بەڵکو ناوەندی تاێبەت، هەم لە شاخ و هەم لە رۆژئاوا لە نێوان هێزەکانی شەرڤاناندان، هێزی لەشکەریدان سەرقاڵی کار راگەیاندنن و کەسانی تاێبەت تەرخان کراوون بەوەی هەڵگری تەکنیک بن واتە هەڵگری تەلیفۆنەکانی خاون GPS و کامیرا و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بن، ئەمە وای کردووە کە لەم هەرێمانە گرتنە بەری رێ و شوێنی فراوانتر وەربگێردرێت بۆ ئەوەی کە راگەیاند وەکو ئامرازێک بۆ دەست وەشاندن لە هێزی گەریلا و شەرڤانان بە کار بهێنرێت، بەڵام لە ناو ‌هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە سیاسیەکاندا سنوورێک بۆ دانەنراوە".
  • please wait

    No media source currently available

    0:00 0:16:28 0:00

XS
SM
MD
LG