Accessibility links

زیاد بوونی شەڕەکان گەیشتن بە بەشەکانی شاری حەلەب سەختتر دەکات


گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سیشەممە ڕایگەیاند سەختبوونی شەڕەکانی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سەرهەڵداوان لە باکوری شاری حەلەب بە تەواوەتی بۆتە هۆی ڕێگەگرتن لە گەیاندنی کەرەستی مرۆیی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان.

ئالیسانرا ڤیلۆچی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند ڕێگای ناسراو بە کاستێلۆ کە بە تەنها ڕێگا بۆ چوونە ناوەو و دەرچوون ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب. ئەو ڕێگایەش ئێستا زۆر سەخت بووە لەو کاتەوەی لە ڕۆژی پێنجشەممەوە شەڕەکە سەختر بووە لەوێ.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەرگێ لاڤرۆڤ نیگرانی دەربڕی لەمەڕ ئەوەی شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا بەرپرسیارێتییەکانی خۆی کەم دەکاتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی.

لاڤرۆڤ گوتی سیڤان دی ماستۆرا وا دیاربوو کە چاوەڕوانی واشنتۆن و مۆسکۆی دەکرد تا ڕێکبکەون لەسەر گواستنەوەی سیاسی بەر لەوەی وتووێژە ڕاستەوخۆکانی نێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن دەستپێبکاتەوە.

XS
SM
MD
LG