Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا دووا کۆبونەوەی کابینەتەکەی بەڕێوە دەبات


.

.

بەریتانیا لە بەردەم پرۆسەی گۆڕانکاری حکومەتی وڵاتەکەدایە.وەزیرەکانی کابینەی حکومەت و هەروەها سەرەک وەزیری نوێش ئەمڕۆ سێشەممە بەشدارییان لە دووا کۆبوونەوەیەی حکومەتەکەی دەیڤد کامیرۆن کردووە. ئەگەر چی ڕای جیاواز هەن لەسەر (ترێسە مەی) سەرەک وەزیری نوێی بەریتانیا بەڵام (کرس گرەیلینگ) سەرۆکی خانەی خوارەوەی پەرلەمانی بەریتانیا دەڵێت خانم مەی دەتوانێت حکومەتێکی بەهێز و هاوسەنگ پێکبهێنێت و دەشڵێت بە دەستنیشانکردنی سەرەک وەزیری نوێ بەریتانیا توانی خۆی لە دوو مانگ نادیاری ڕزگاربکات.

شایانی باسە دەیڤد کامیرۆن لە 23 ی مانگی 6 دەستی لە کارکێشایەوە پاش ئەوەی بەریتانیا دەنگی دا بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا. سەرۆک وەزیری نوێ دەبێت مامەڵە لەگەڵ ترازانی سیاسی و ئەو ئاڵۆزیانە بکات کە بەهۆی جیابوونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا هاتۆتە گۆڕێ.

XS
SM
MD
LG