Accessibility links

بەهۆی ڕوودانی دوو شەمەندەفەر لە ئیتالیا دەیان کەس دەکوژرێن


بە هۆی ڕووداوی دوو شەمەندەفەر لە باشوری ئیتالیا دەیان کەس گیانیان لە دەست داوە. کاربەدەستان دەڵێن هەردوو شەمەندەفەرەکە هی کۆمپانیایەکی خۆجێیی تایبەت بوو.

سەرۆک وەزیری ئیتالیا دەڵێت " ئێستا ساتەوەختێکی خەمبارییە بۆ ئیتالیا" و پەیمانی دا لێکۆڵینەوەی تەواو لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە بکرێت. ماتۆ ڕێنزی ئەم قسانەی لە میلان کرد پاش ئەو ڕووداوەی کە سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەمەم ڕویدا.

شارەوانی کۆراتۆ ، ئەو شوێنەی ڕووداوەکە لێی ڕوویدا، دەڵێت دیمەنەکان زۆر ترسنانکن بەڵام کارمەندانی فریاگوزاری کار لەگەڵ ئاگرکوژێنەرەوەکان ، کاربەدەستانی پاراستنی کەسانی سیڤیل و خۆبەخشەکان دەکەن.

شارەوان ماسیمۆ مازیلی وێنەی دیمەنی ڕووداوەکەی لە سەر ڕوپەری فیەسبووکی خۆی داناوە و نوسیویەتی ئەم کارەساتە بە ئەندازەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک گەورەیە.

XS
SM
MD
LG