Accessibility links

ئەبوبەکر هەڵەدنی: زۆربەی وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم فەرمانبەرن نەک وەزیر

  • Balen Salih

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی

بە بڕیارێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجومەنی شورا دەکرێتە خاوەنی بڕیار لەسەر ڕێنوماییەکان، وەک لە بڕیارەکەدا هاتووە " بە مەبەستی بە سیستەمکردنی بابەتی ڕێنومایی دەرکردن لە لایەن وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەودوا پڕۆژەی هەر ڕێنماییەک پێویستە بنێردرێتە ئەم سەرۆکایەتییە. لە دوای دیراسەتکردنی بابەتەکە لەلایەن سەرۆکایەتیەکەمانەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ بڕیاردان لەسەر پڕۆژەی ڕێنماییەکە و دەرکردن و بڵاوکردنەوەی لە وەقایعی کوردستان"

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت ئەم بڕیارەی حکومەتی هەرێم لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە دەیەوێت ڕەوایی بدات بە هەندێک لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی شورای هەرێم کە پێشتر لەسەر بابەتی سەرۆکایەتی هەرێم قسەی کردووە و ئێستاش وەک دەڵێت ئەم ئەنجومەنە بە نیازە لەسەر هەردوو یاسای تێرۆر و خانوبەرەش ڕای خۆی بڵێت و هەروەهاش حکومەت دەخوازێت ئەم ئەنجومەنە بکرێتە جێگرەوەی پەرلەمانی هەرێم.

ئەبوبەکر هەڵەدنی دەڵێت تەنها چارەسەرێک لە ئێستادا بۆ ئەم ڕەوشەی هەرێمی کوردستان، کاراکردن و ئاکتیڤ کردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە و دەشڵێت نابێت هیچ لایەنێک دڵی بەوە خۆشبێت لە غیابی پەرلەماندا فەرمانڕەوایەتیکردن لە هەرێم بەم شێوەیە دەڕوات بەڕێوە، چونکە گەر پەرۆشی و دڵسۆزی نەبێت بۆ چارەسەرکردنی کۆی کێشەکانی هەرێمی کوردستان ئەوا هەر هەنگاوێک بۆ چاکسازی بنرێت پڕ دەبێت لە کەموکوڕی و خاڵێکی ڕەشیش دەبێت لەسەر ناوبانگی فەرمانڕەوایەتی لە هەرێمدا.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی ئایا دەرفەتێک بۆ چارەسەر ماوەتەوە؟ ئەبوبەکر هەڵەدنی دەڵێت ئەگەر دەرفەت نەمێنێتەوە ئەوا تەنها یەک ڕێگەی تر لەبەردەم هەرێمی کوردستاندایە، ئەویش ئەوەیە لە داهاتوودا دوو هەرێمی جیاواز دروست دەبێت و دواتریش بەرەو دوو دەوڵەتی جیاوازی هاوشێوەی کۆریای باکور و کۆریای باشور دەڕوات.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG