Accessibility links

دکتۆر سیڤان سەعید: بە دڵنیاییەوە ناتۆ مل بۆ هەموو داواکانی تورکیا نادات


دکتۆر سیڤان سەعید
دکتۆر سیڤان سەعید

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا داوا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ دەکات تا هەوڵەکانی زیاتر بکات بۆ ڕێگەگرتن لەو پەرەسەندنانەی دەبنە مایەی کاریگەری نەرێنی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی.

دکتۆر سیڤان سەعید، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان دەڵێت تورکیا وەک دووهەم گەورەترین وڵات لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا دەتوانێت هەندێک شت بەسەر ئەم هاوپەیمانێتییەدا بسەپێنێت کە لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکە خۆی بێت و دەشڵیت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوای دەکات نواندنی نەرمییەکە لە لایەن ناتۆوە لەسەر ئەو پەیوەندییەی ئەگەر ژێر بە ژێریش بووبێت لە نێوان ئانکەرە و داعشدا لە چەند ساڵی ڕابردووەوە هەیە.

دکتۆر سیڤان ئاماژەش بەوە دەکات پەرەسەندنەکان بە ئاڕاستەیەکدا بوون کە تورکیای گەیاندە ئەو تێگەیشتنەی کە چیی دی ناتوانێت وەک زلهێزێک لە ناوچەکەدا ڕەفتار بکات هەر بۆیەشە بە ناچاری دەیەوێت بگەڕێتەوە ناو ئەو بازنەیەی ئەمریکا و ناتۆش بە تایبەتی.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر سیڤان سەعیدباسیش لەوە دەکات ئەگەر بێتوو تورکیا سەرپێچی و پێشێلکاری لە یاسا و ڕێساکانی ناتۆدا بکات، ئەوا ئەم هاوپەیمانێتییە دەتوانێت جوڵە بە سەربازەکانی خۆی بکات لە ناو تورکیادا و لەوانەشە بگاتە ئاستی کودەتا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:57 0:00

XS
SM
MD
LG