Accessibility links

هێمن سەیدی: چالاکیەکانی حدکا دەستپێکردنی قوناغێکی نویە و دەبێ پشتێوانی لێبکرێت

  • Jani Diylan

Hemn Seyedi

Hemn Seyedi

هێمن سەیدی: چالاکیەکانی حدکا دەستپێکردنی قوناغێکی نویە و دەبێ پشتێوانی لێبکرێت

ئەو بارودۆخەی کە لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران – حدکا و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هاتوەتە ئاراوە لێکدانەوەی جیاوازی لێکەوتوەتەوە و بگرە خودی حدکاش جارێک بە هەستانەوە ناوی دەبات و جارێکی تر بە کاری تەبلیغاتی وە یاخود راگەیاند. ئاخۆ شناسایەکی درووست بۆ ئەو کارە جێێە؟

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من ناتەباییەک نابینم لە نێوان راسان و کاری راگەیاندن، چونکە بە هەر حاڵ کاری راگەیاندن ، کاری پەیوەندی لەگەڵ خەڵک دەتوانێ ببێتە راسان، راسان خۆێ دەتوانی کارێکی زۆر مەزن و شوێن دانەر بێت و مەبەست لەم چالاکیانەش دەستپێکردنی قوناغێکی نوێە، حیزبی دیمۆکرات 20 ساڵە خەباتی خۆێ راگرتووە، هەر جۆڵەیەک، هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینی ئەو فەزایە بە بروای من بە بایەخە و پرۆژەیەکی نەتەوەییە، دەتوانێ کاریگەری لەسەر پارتەکانی تر هەبێت و دەبێ پشتێوانی لێبکرێت".

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت" حدکا لە دوو دەیەی رابوردوودا ئاخۆ لەبەر بەرژەوەندی حکومەتی هەرمی کوردستان، لە ترسا بوە، یا بە رۆحێکی نەتەوەییەوە بوە وە یاخود بە هەر هۆیەکەوە بوە خەباتی خۆیان راگرتووە، بەڵام هیچ بەڵێنیکیان نەداوە کە هەتا هەتایە، تا هەمیشە لە خزمەتی پاراستنی بەرژەوەندی حکومەتی هەرێمدا بن، سەرەرای ئەوەی لەمەولاش هەوڵی خۆیان دەدەن ئەو بەرژەوەندیە وەکو جاران بپارێزن، بەڵام حەقیانە بیر لە بەرژەوەندی خۆیان و بەرژەوەندی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بکەنەوە".

کاک هێمن دەشڵێت" بە بێ گومان کاریگەری بەرە، کاریگەری هەماهەنگی زۆر زیاترە ئەگەر حیزبەکان هەموو پێکەوە بان، ئەگەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە شوەی یەکگرتوو با، بەڵام ئەوە وێرای ئەوەی کە رەخنەیەکی بەجێیە کە تەنها هەر حدکا ناگرێتەوە بەڵکۆ هەموو پارتەکان دەگرێتەوە، بەڵام ناشکرێ بڵێن هەتاکو ئەو رۆژەی کە بەرە دا نەمزرێ ئێمە نابێ هیچ کارێک بکەین".

XS
SM
MD
LG