Accessibility links

شەڕو پێکدادان لە سودانی باشور بەردەوامە سەرەڕای داواکاری ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە


شەڕو پێکدادان جارێکی تر لە پایتەختی سودانی باشور سەرهەڵدایەوە دووابەدووای چەند ڕۆژی توندوتیژی لە نێوان لایەنە نەیارەکاندا کە زیاتر لە 100 کەسی تێدا کوژران.

گەواهدەران لە جوبا دەڵێن ڕۆژی یەکشەممە شەڕە تەقە لە چەندین بەشی شارەکە ڕوویداوە لە کاتێکدا سەرهەڵداوانی پێشوو و هێزەکانی حکومەت لە شەڕێکی سەختدان.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوایەکی دەستبەجێی ڕاگەیاند بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشەکە لە باشوری سودان پاش ئەوەی شەڕێکی کوشندە لە ئێوارەی پێنجهەمین ساڵیادی سەربەخۆیی وڵاتەکە سەری هەڵدا.

لە بەیاننامەکەی ئەمەریکادا داوا لە جەنگاوەرانی سەر بە سەرۆک لێلڤا کیر و ئەوانەی پشتیوانی لە نەیارەکەی ڕیک ماچار، یەکەم جێگری سەرۆکی ئێستا دەکەن، کراوە کە یەکبگرن و شەڕەکە ڕابگرن.

یەکەم جار شەڕەکە لە شەوی پێنجشەممە ڕوویدا کاتێک پێنج سەربازی سەر بە سەرۆک لە شەڕوپێکدادان لەگەڵ وەفادارانی ماچار لە خاڵێکی پشکنینی نزیک نەخۆشخانەیەک لە شارەکە کوژران.

چەند کاتژمێرێک پاش ئەوە هەردوو کاربەدەست لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆبونەوە، چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند شەڕە تەقەیەکی زۆر لە نزیک کەمپی ئاوارەکانی ناو وڵات ڕوویدابوو، گەواهدەرانی تر دەڵێن لە زۆربەی شوێنەکانی تریش شەڕ ڕوویداوە.

نە سێلڤا کیر و نە ریک ماشار باسیان لەوە نەکردووە شەڕەکە لە سەر چی بووە بەڵام هەردوکیان داوایان لە پشتیوانانیان کردووە کە دانبەخۆیاندا بگرن.

ئەو نوێترین وڵاتەی ئافریکا لە ئێستادا دەیەوێت زامەکانی شەڕی ناوخۆی ساڕێژ بکات کە لە نێوان نژادە جیاجیاکان لە مانگی 12 ی ساڵی 2013 سەری هەڵدا، پاش ئەوەی سەرۆک سێلڤا ڕیک ماشاری وەکو جێگری دەرکرد. پارەکە لە ئەنجامی ڕێککەوتنێکی ئاشتی شەڕەکە کۆتایی پێهات و لە مانگی 4یش دا ڕێککەوتنێکی تر مۆر کرا بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی یەکگرتووی کاتی و گەڕانەوەی ماشار بۆ پۆستی جێگری سەرۆک. بەڵام هێشتا سێلڤا کیر کە لە نژادی دینکایە لەگەڵ ماشار کە نژادی نویرە هێزەکانیان یەکنەخستوە.

XS
SM
MD
LG