Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی پەکەکە لە وان دوو سەربازی تورک دەکوژرێن


سەرچاوەکانی ئاسایش لە تورکیا ڕادەگەیەنن چەکدارە کوردەکان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە بنکەیەکی لەشکری لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا تەقاندۆتەوە و لە ئاکامدا سەربازێک و چەکدارێکی پاسەوانی گوند، کە حکومەت دایاندەمەزرێنێت، کوژراون.

ئەمەش دووهەم هێرشی لەم جۆرە بوو لە ماوەی 12 کاتژمێردا کە لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا ڕوویاندا، ئەم ڕووداوانەش ئاماژەن بۆ ئەوەی هیچ کەمبوونەوەیەک لە ناکۆکییەکانی نێوان پەکەکە و حکومەتدا نییە کە لە پاش تێکچوونی پرۆسەی ئاشتییەوە سەری هەڵداوەتەوە.

10 سەربازو 5 پاسەوانی گوندیش لەو هێرشەی کە لەلاین پەکەکەوە ئەنجام درابوو بریندار بوون. هێرشەکە لە ناوچەی ئەرجشی پارێزگای وان لە کاتژمیر 12 ی نیوەشەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ڕوویدا. لەشکری دەستیکردووە بە ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیر کردنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە.

دەوروبەری نیوەڕۆی ڕۆژی شەممەش هێرشێکی بۆمبی لە بنکەیەکی هاوشێوە لە پارێزگای ماردینی نزیک سنوری سوریا ڕوویدا 2 سەرباز و کەسێکی سڤیل کوژران و نزیکەی 12 کەسیش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG