Accessibility links

دوو فڕۆکەوانی هەلیکۆپتەرێکی ڕوسی لە سوریا دەکوژرێن


ئاژانسی دەنگوباسی ئینتەرفاکس لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە ڕادەگەیەنێت ملیتانەکان لە نزیک شاری تەدمور لە سوریا هەلیکۆپتەرێکی لەشکرییان خستۆتە خوارێ و دوو فڕۆکەوانی ڕوسی تێدا کوژراون.

ئەو دوو فڕۆکەوانە ڕۆژی هەینی هێرشیان دژ بە چەکدارانی داعش لە ناوچەی حومس ئەنجام دەدا کاتێک وەک ئاژانسەکە دەڵێت گوللەیان پێ نەما. ئاژانسەکە ڕایشیدەگەیەنێت ئەو هەلیکۆپتەرە لە کاتێکدا کە دەگەڕایەوە لە سەر زەوییەوە هێرش کرایە سەری و لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی لەشکری حکومەتی سوریا کەوتە خوارێ، بەڵام هەردوو فڕۆکەوانەکەی کە تیایدا بوون بەهۆی هێرشەکە مردن.

گرتە ڤیدیۆییەکانی کە ڕۆژی شەممە لەلایەن ئاژانسی ئەعماقی سەر بە داعش بڵاو کراوەتەوە نیشان دەدات کە تەقە لە هەلی کۆپتەرێک دەکرێت و دەکەوێتە خوارێ.

شایانی باسە هێزەکانی ڕوسیا لە پارەوە خۆیان خستە نێو ناکۆکییەکانی سوریا و پشتیوانی لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد دەکەن.

XS
SM
MD
LG