Accessibility links

ئۆباما: ئەمەریکا دابەش نەبووە بەو شێوەیەی هەندێک لێکی دەدەنەوە


سەرۆک باراک ئۆباما ڕۆژی شەممە ئەو هەستەی ڕەتکردەوە کە توندوتیژییەکانی ئەم هەفتەیە ئاماژە بەوە بکەن کە ئەمەریکا گەڕاوەتەوە هەندێک لە ڕۆژە تاریکەکانی ڕابوردووی، و گوتی کوشتنی پۆلیسەکان و پیاوە ڕەش پێستەکان چەنێکیش بە ئازار بن " ئەمەریکا ئەوەندەش دابەش نەبووە کە هەندێک باسی لێوە دەکەن".

سەرۆک ئۆباما لە میانەی وتارەکەیدا لە وارساوی پۆلۆنیاوە کە بۆ بەشداری کردن لە کۆبونەوەی لوتکەیی ناوتۆ لەوێیە ڕایگەیاند " ئەمەریکاییەکان بە هەمو ڕەنگی پێستەکانەوە، هەمو نژادەکانەوە زۆر توڕەن بەو ‌هێرشانەی کە هێچ پاساوێک هەڵناگرێت بۆ سەر پۆلیس جا لە داڵاس بێت یان لە هەر شوێنێکی تر، جا ئەمانە بیرتین لە خۆپیشاندەرەکان، بیرتین لە ئەندامانی خێزانەکانی کە نیگەرانییەکی قوڵیان هەیە لەمەڕ کردارەکای پۆلیس، ئەوانیش گوتویانە ئەم هیرشانە مایەی قبوڵ کردن نین". جا سەرۆک ئۆباما گوتی هیچ جیاوازییەک نییە لەوێ.

سەرۆک ئۆباما ئاماژەی بە ڕووداوەکانی لویزیاناو میناسۆتاش کردو گوتی هەفتەیەکی سەخت بوو.

سەرۆک ئۆباما گوتیشی هێرشبەرەکەی داڵاس، کە سەربازێکی دێرین بوو، و پاشان لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا، تاکە کەسێکی سەرشێت بووە و گوزارشت لە ئەمەریکاییە ڕەشپێستەکان ناکات و نە ئەو سپی پێستەی تاوانبار کرا بە کواشتنی ڕەشپێستەکان لە کلێسای چارلس تاون گوزارشتی لە سپییەکان دەکرد.

ئۆباما گوتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی داڵاس دەکات بۆ ڕێزلێنان لەو پۆلیسانە و هاوەمی دەربڕین بۆ ئەو شارەی ولایەتی تێکساس.

XS
SM
MD
LG