Accessibility links

دووان لەو پێنج پۆلیسەی لە دالاس دەکوژرێن بەشداری شەڕی عێراقیان کردووە


دوو سەربازی پێشووی کە لە شەڕی عێراقدا بەشدارییان کردبوو لە نێو ئەو 5 پۆلیسەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە پاش ئەوەی کە لە میانەی ڕێپێوانێک دژی توندوتیژی پۆلیس لە شاری داڵاسی ولایەتی تێکساس لەلایەن سێرەگرێکەوە تەقەیان لێ کراو کوژران.

یەکێک لەوانە قۆنتراتچی بوو کە یارمەتی مەشقو ڕاهێنانی هێزی پۆلیسی عێراقی دابوو. ئەوەی تریشیان لە هێزی دەریاییدا بوو و سێ جار چوبوو بۆ عێراق.

شیانی باسە لەو تەقەکردنەدا سەرجەم 12 پۆلیس تەقەی لێ کراو لە ئەنجامدا 5 یان کوژران و 7 یش بریندار بوون. هێرشبەرەکەش سەربازێکی پێشوو بوو و خۆی کەسێکی ڕەش پێست بوو و گوتبووی دەیەوێت خەڵکی سپی بە تایبەتی پۆلیسی سپی پێست بکوژێت لە تۆڵەی دوو پیاوی ڕەش پێست لە کە ولایەتەکانی میناسۆتا و لویزیانا بە دەستی پۆلیس کوژران.پاش تەقەکردنەکان هێرشبەرەکە بە بۆمبێکی کە بە ڕۆبۆت بۆی ڕەوانە کرابوو لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا. لە کاتی گەڕان لە ماڵی هێرشبەرەکەدا چەندین کەرەستی چەک و ئامێری بۆمب دروستکردن دۆزراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG