Accessibility links

لەشکری سوریا ئاگربەست بۆ 72 کاتژمێری تر زیاد دەکات


میدیای دەوڵەتی سوریا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لەشکری سوریا ئاگربەستی سەرانسەری وڵاتی بۆ 72 کاتژمێری تر درێژ کردەوە کە ڕۆژی هەینی کۆتایی پێدەهات.

سەرکردەی باڵای لەشکری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئاگربەستەکە بۆ 72 کاتژمێری تر درێژ کرایەوە."

ئاگربەستی 72 کاتژمێریی پێشوو، کە لەلایەن لەشکری ئازادی سوریاوە پەسەند کرا بەڵام توندوتیژییەکان هیچ کەم بوونەوەیەکی بەرچاوی پێوە دیار نەبوو هەتا نیوەشەی هەشتی مانگیش.

ئەمەش یەکەم جار بوو ئاگر بەست ڕابگەیەندرێت لە سەرانسەری وڵاتەکە لەو کاتەوەی کە لە مانگی 2 لە ئەنجامی وتووێژەکان ئاگربەستێک هاتە ئاراوە.

لە میانەی ئەم سێ ڕۆژی ئاگربەستی ئەم هەفتەیەدا هێزەکانی حکومەتی سوریا بەرەو تەنها ڕێگای ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو شاری حەلەب پێشڕەوییان کرد. ئەوان هەروەها ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوانیان لە دیمەشقیش کۆنترۆڵ کرد.

XS
SM
MD
LG