Accessibility links

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆلۆی تورکیا ڕادەگەیەنێت ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە خاڵێکی پشکنینی لەشکر لە هەرێمی ماردینی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا تەقیوەتەوە و چەند کەسێک بەو هۆیەوە بریندار بوون، میدیاکانی تری تورکیا دەڵێن بەلایەنی کەم سەربازێک کوژراوەو 14 کەسی تریش بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی دۆغان دەڵێت سەربازێک کوژراوەو پێنج کەسیش بریندار بوون لەو هێرشەی کە ڕۆژی شەممە لە ماردین ڕوویدا. بە پێی سەرچاوەیەکی تر تەلەفیزیۆنی NTV سەربازێک و کەسێکی مەدەنیش کوژراون و 14 کەسیش بریندار بوون.

لەشکری تورکیا لەو ناوچەیە شەڕی دژ بە ملیتانە کوردەکان دەکات لەو کاتەوەی کە ئاگربەستی نێوان لەشکر و پەکەکە لە مانگی 7 ی ڕابوردۆوە هەڵوەشایەوە. بە پێی ئاژانسی نەنادۆڵۆی تورکیا نوێ بوونەوەی ئەو ناکۆکیانە هەتا ئێستا بووە بەهۆی کوژرانی نزیکەی 600 کەس لە هێزەکانی پاراستن و زیاتر لە 5000 ملیتانی کورد، و ژمارەیەکی نادیاری کەسانی مەدەنیش.

XS
SM
MD
LG