Accessibility links

سەرۆک ئۆباما سەردانەکەی ئەوروپای کورت دەکاتەوە


کۆشکی سپی ڕادەگەیەنێت سەرۆک ئۆباما لە سەردانەکەی ئەوروپای زوو دەگەڕێتەوە و هەفتەی داهاتوو سەردانی شاری داڵاس لە ولایەتی تێکساس دەکات، کە لەوێ پێنج پۆلیس لە بۆسەیەکی کوشندەدا کوژران.

ئۆباما لە کە پۆلۆنیایە بۆ کۆبونەوەی لوتکەیی ناتۆ، شەوی یەکشەممە دەگەڕێتەوە بۆ واشنتۆن ڕۆژێک بەر لەوەی کە بڕیار بوو بگەڕێتەوە، و سەردانەکەی بۆ ئیسپانیا کەم دەکاتەوە.

سەرۆک ئۆباما ئەو هێرشەی بۆ سەر پۆلیسەکان کە لە کاتی کارکردنی خۆیاندا بوون بە هێرشێکی قێزەوەن لە قەڵەم دا. داوای کرد ئاڵای ئەمەریکا لە کۆشکی سپی و باڵەخانە گشتییەکاندا نزم بکرێتەوە بۆ ڕێزلێنان لە کوژراوەکان و بریندارەکان.

دادپرسی گشتی ئەمەریکا لۆریتا لینچ گوتی وەزارەتی دادی ئەمەریکا هەر هاوکارییەک پێویست بێت دەیکات بۆ لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکەی داڵاس. هاوکات وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جێ جانسن لە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند هێرشبەرەکە هیچ پەیوەندییەکی نییە بە ڕێکخراوە تیرۆرستیە جیهانییەکانەوە.

شارەوانی داڵاس مایک ڕاولینگس کوژرانی پێنج ئەفسەری پۆلیسی لە ڕۆژی پێنجشەممە لە داڵاس پشتڕاست کردەوەو گوتی ئەمە لەلایەن یەک پیاوەوە ئەنجام دراوە بە ناوی میکا جانسن گوتیشی هێرشبەرەکە کوژراوە و لە ئێستادا شارەکە پارێزراوە.

فەرمانڕەوای تێکساس گرێگ ئابۆتیش ڕایگەیاند هێرشبەرەکە کوژراوە و ئێستا کاربەدەستان دەبێت لێکۆڵینەوە لەوە بکەن کە دڵنیا بین ئایە هیچ کەس یارمەتی داوە یان نا.

XS
SM
MD
LG