Accessibility links

شاخەوان عەبدوڵا: شانە نهێنیەکانی داعش لە بەغدا دەستیان بە چالاکی تێرۆرستی کردووە

  • Smko Aziz

Shakhawan Abdulla

Shakhawan Abdulla

شاخەوان عەبدوڵا دەشڵێت نەبوونی کەسانی پسپۆر و دڵسۆز لە نێو دەزگاکانی ئاسایش و بەرگری و بەربڵاوی گەندەڵی لە نێو سیستیمی ئاسایش و هەروەها فرە لایەنی دەزگاکانی ئاسایش، بێسەروبەری خولقاندوە و چەکدارانی داعش ئەم کەموکورتیانەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان قۆستوەتەوە. دوای شکستەکانی ملیتانانی داعش لە شاری فەلوجە و لەدەستدانی ئەو بنکە بەهێزەیان ،هەربۆیە ئەو چەکدارانانە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو شکشتانەیان سەنگیان خستوەتە سەر بەغدای پایتەخت و کاری تیرۆرستی ئەنجام دەدەن. شاخەوان عەبدوڵا دەشڵێت باجی ئەم شکستانەی ئاسایش هاوڵاتیانی بێچارە دەیدەن و رۆژانە دەکوژرێن. ئاماژەی ئەوەشدەدات کە هۆکارێکی سەرەکی دیکە بۆ نەتوانینی هێزەکانی عێراقی لە شکست هێنان بە گروپی داعش بەهۆی ناتەبایی سیاسی و ململانێی نێوان قەوارە و ئاینزا جیاوازەکانی عێراقەوەیە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە رادوێی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی کۆمیتەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق سازی داوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

XS
SM
MD
LG