Accessibility links

ڤاری هەڤاڵ سەبارەت بە قەیرانی پەنابەران و گرفتەکانیان دەدوێت


شارەزایان و لێکۆڵەرەوان تیشک دەخەنە سەر کۆمەڵێک بابەتی هەنوکەیی و ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەران و لێشاوی کۆچبەران، گرفتە فەرهەنگی و ژیارییەکان تێکڕا وابەستە بە گرفتی پێکەوە ژیانی پەنابەر لەگەڵ کۆمەڵگەکانی خۆرئاوادا و هاوکاتی گرفتی مناڵانی بێ سەرپەرشت و ئە ئافرەتە بێ کەس و هاوەڵانەش کە ئاورەی وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا و یۆنان بوون.

ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێوبەری کەیسەکان لە رێکخراوی (Catholic Charities and Refugee Services) لە ویلایەتی ناشفێڵ لە ئامریکا خاتوو ڤاری هەڤاڵ سازکردووە.

ڤاری هەڤاڵ دەڵێت "پەیوەندی رێکخراوە ئەمریکییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و رێکخراوەکاندا زۆر بەهێز نیە"

هەروەها دەڵێت "پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم هیچ پەیوەندییەکی باشیان نیە لەگەڵ رێکخراوە جیهانییەکان و تەنانەت ئاگاداری پەناهەندە کوردەکانیش نین لە تاراوگە"

لەکاتێکدا زۆرێک لە وڵاتانی کەنارکەوتووی قەیرانەکانی سوریا و عێراق کە بوونەتە داڵدەدەری ئاوارەکان وەک تورکیا و ئوردون و لوبنان سودمەندن لە هاوکارییە ماددی و مرۆییەکانی رێکخراوە جیهانییەکان و یەکێتی ئەوروپا، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرباری ئەو هەموو ئاوارەیەی کە لەخاکەکەیدا دەژین و سەرباری قەیرانی ئابورییەکانی خۆشی؛ سودمەند نییە لە رێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان.

لەم بارەیەوە ڤاری هەڤاڵ دەڵێت "تورکیا بۆ ماوەی 50 ساڵە رێکەوتننامەی لەگەڵ رێکخراوە جیهانییەکاندا هەیە؛ کە ئەم وڵاتە هەر کاتێک پەنابەرێک وەردەگرێت ئەبێت مافی تورکیاش بدرێت و بەشە پارەکەی بدرێتێ و تەنانەت پارەی خاکەکەش بدەن؛ بەڵام بەداخەوە لە کوردستاندا ئەو رێکەوتننامەیە نەکراوە."

هەروەها ڤاری هەڤاڵ دەڵێت "رێکخراوی جیهانی کۆچبەران (IOM) بودجەیەکی زۆر زۆر گەورەی هەیە، کە ئەویش لە رێکخراوە جیهانییەکانی دنیا وەریدەگرێت، دەبوو حکومەتی هەرێمیش لەگەڵ ئەو رێکخراوەدا پەیوەندییەکی چاک و یان بنکەیەکی هەبوایە لەناو کوردستاندا، کە تەنها بنکەیەکیان لە بەغدا هەبوو؛ ئەویش بەهۆی باری نائاساییەوە گواستیانەوە بۆ ئوردون."

لە ڕێی ئەم بەستەرەوە گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە دەبەن

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:16 0:00

XS
SM
MD
LG