Accessibility links

بابەشێخ حوسەینی: لە دەمی ئەگەری هەر هێرشێکی ئێران نەک هەر ئێمە بەڵکو هەرێمیش پارێزراو نابێت


بابەشێخ حوسەینی
بابەشێخ حوسەینی

هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تۆپباران کردن و هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان نیگەرانیەکی زۆری هێناوەتە ئاراوە لە هەرێمی کوردستان و لە ناو لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشدا.

بەڕێوبەری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەڵێت ڕژێمی ئێران ڕژێمێکی مەترسیدارە و دەستێوەردانەکانی لە وڵاتانی ناوچەکە و لە هەرێمی کوردستانیشدا بە ڕوونی دیارن و دەشڵیت ناکرێت دەستەوستان بین بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی ڕژێمی ئێران دەیکات و پێویستیشە بە ڕژدی وەربگیرێن چونکە هیچ شتێک لەو دەسەڵاتەی ئێران بە دوور نازانرێت.

بابەشێخ حوسەینی دەڵێت دەکرێت ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەتایبەتیش کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا جێ دەستی دیارە و کۆمەڵگای نێونەتەوەییش گوێی لێ دەگرێت بکرێتە میکانیزمی سەرەکی بەرپەرچ دانەوەی ئەو هەڕەشانەی ڕژێمی ئێران.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بابەشێخ حوسەینی بەڕێوبەری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ئاماژەش بەوە دەکات لە ئێستادا جۆرێک لە نزیک بوونەوە و کارکردن لە نێوان لایە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتدا هەن تا پیکەوە دابنیشن و دیالۆگ بکەن و دەشڵیت لە ئێستادا وتووێژ لە ئارادان و دەشڵێت بەو هیوایەی ئەمانە ببنە ڕێگەخۆشکەر بۆ بەلانی کەم پێکهێنانی پلاتفۆرمێکی هاوبەش یان بەرەیەکی کوردستانی یان کۆمیتەیەکی هاوبەش.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:12 0:00

XS
SM
MD
LG