Accessibility links

شەماڵ میرزا: ئەردوگان ناتوانی چهرەی راستی خۆێ لە پەناێ ئەو پەیوەندیە نوێانەدا بشارێتەوە

  • Jani Diylan

Shamal Mirza

Shamal Mirza

شەماڵ میرزا: ئەردوگان ناتوانی چهرەی راستی خۆێ لە پەناێ ئەو پەیوەندیە نوێانەدا بشارێتەوە

دیارە تورکیا بە هۆێ ئەندام بوونی لە یەکێتی ئەوروپا شوێنی تاێبەتی خۆێ هەبوە لە لایەن ئەمەریکا و وڵاتە ئەوروپاییەکاندا، هەرچەند هەر وەکو ئاماژە پێدەکرێ هەڵس و کەوتی ئەردوگان جۆرە گرژیەکی لە پویوەندیەکانیدا لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا درووست کردووە.

تورکیا بە 180 پلە لە رێبازەکانێدا هەڵگەرایەوە، ئاخۆ چ خوێندنەوەیەک بۆ ئەو جۆرە هەڵگەرانەوە هەیە بە تاێبەتی لە رێبازەکانی ئەردوگاندا؟

شەماڵ میرزا خوێندکاری دکتۆرا لە کۆمەڵناسی رامیاری دا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دیارە لە راستیدا گەڕانەوەی تورکیا لە سیاسەتەکانی پێشووێدا گەڕانەوەیەکی درەنگ کات بوو، هەرچەند من پێیم وایە ئەو گەڕانەوەیە تا ئەندازەیەک دەتوانێ خۆراکێک بێت بۆ ناسیۆنالیستەکانی ناوخۆ، بەڵام پێیم وایە کە ناتوانی چهرەی راستی خۆێ بەم شێوەیە بشارێتەوە لەسەر ئاستی جیهانیدا، لە دیدگاێ ئەوروپاییەکانەوە و بگرە ئیسرائیل و روسیاش".

کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت" ئەو هەڵگەڕانەوەی ئەردوگان بێگومان خاڵێکی نیگەتیڤە لە پەروەندە، لە دۆسیەی حکومەتی ئەردوگان، لەوانەیە تا ئەندازەیەک بتوانێ بارودۆخی ئابوری تورکیا کە بەرەو داڕمان دەرۆێشت رابگرێ ، بە تاێبەت لە بواری توریستی، گەشتبەریەوە کە تورکیا پشتی پێی قایم بوو بە تاێبەت گەشتیارانی روسی و ئەوروپایی، بەڵام پێیم وایە لە درێژخایەندا دیسانەوە هەر تورکیا زیانمەند دەبێت و بتوانێ چهرەی راستی خۆێ بشارێتەوە لە پەنای ئەو پەیوەندیانەی کە ئێستاکە دەیەوی درووستی بکات".

کاک شەماڵ دەشڵێت" بێگومان ئەردوگان خوێندنەوەیەکی درووستی نەبوو بۆ کێشە ناوخۆیەکانی وڵاتەکەی و پەیوەندیەکانی لەگەڵ جیهانی دەرەوە، وە ئەو هەڵگەڕانەوە 180 پلەییە ئاماژە بەوە دەکات کە سیاسەتەکانی سەرکەوتوو نەبوە و لەو بروایەدام دەبێت بە سیاسەتەکانی بچێتەوە".

XS
SM
MD
LG